بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، زیگمار گابریەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە وتەدانی لە "کۆڕبەندی سیاسەتی دەرەوەی بەرلین" وتی ڕیسای جیهانی نوێ و ڕوو لە سەرهەڵدان شایەدی دزەکردنی بەردەوامی ئێران، ڕووسیا و تورکیا دەبێت.
زیگمار گابریەل لە وتەکانی خۆیدا سەبارەت بە سناریۆکانی داهاتوو لە سیاسەتی جیهانی وێرای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دەرەکیی "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: واشنتۆن ڕۆڵی رێبەرایەتیی خۆی ڕادەست کرد و دەسەڵاتەکانی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقای بە شێوەیەکی ڕوو لە زیادبوون جێگەی ئەو دەگرنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی پێگەی چین لە ئەفریقا و هەروەها هەوڵی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بۆ ڕۆڵگێڕانێکی بە هێزتر لە بیچم دان بە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین، وتیشی: ئێمە دەبینین کە ڕکابەران نوستوون و ئاگاداری دۆخەکە نین.
گابریەڵ کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە قەیرانی سووریا لە شاری سووچیی بە "هێمای سەرهەڵدانەوەی ئیمپراتوورییە دێرینەکان" زانی.
ڕاشیگەیاند: "ئەو دەسەڵاتە مەزنانەی لە سووچی گردببوونەوە، هاوڕێیانی یەکتری نین. بەڵام ئەوان هاوبەشیگەلێکیان پێکەوە هەیە. هەرکام لەو دەسەڵاتە پەرەدەدن بە هەیمەنە و شکۆی مێژووییان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکانیاندا".
زیگمار ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو دەسەڵاتانە ئامادەی قبووڵ کردنی جۆرێک گوشار بۆ بەهرەمەندبوون لە پێگەی دەسەڵاتێکی مەزنن ... ئەوان زیانەر ئابوورییەکان، تەنگەژە دیپلۆماتیکەکان، سزاگەلی ماڵی، گەمارۆکان و زۆر شتی دیکەی لەوجۆرە قبوول دەکەن تا پاڵپشتی بکەن لە پاگەندەیان بۆ رێبەرایەتیی ناوچەکە و دەسەڵاتی نەتەوەییان نمایش بدەن".
ناوبراو وتیشی کە دەسەڵاتەکانی دیکەی ناوچەش هەوڵی گرتنەبەری سیاسەتی دەرەکیی دلێرانەتر دەدەن.
Your Comment