پای ئەردۆغان-یش بۆ دۆسیەی ڕەزا زەراب کراوە

دادستێنی ئەمریکا دەڵێت بازرگانی ئێرانی – ئەمریکایی دەستگیرکراوە لە واشنتۆن لە پێناو دەوردانەوەی گەمارۆوەکانی سەر ئێران دەستیی یارمەتی بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا درێژ کردۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، داستێنە ئەمریکاییەکان سەرقاڵی پێداچوونەوە به دۆسیەی "ڕەزا زەراب" بازرگانی ئێرانی – تورکیاین کە بە دەوردانەوەی گەمارۆوەکانی سەر ئێران تۆمەتبارە و دەڵێن: ناوبراو بۆ پێشخستنی کارەکانی خۆی لە ناوی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" بەهرەی وەرگرتووە و هەوڵی ڕاکێشانی پاڵپشتیی سەرۆک کۆماری تورکیای داوە.

بە پێی پاگەندەی دادستێنی ئەمریکا، وردەکارییە ئاراستەکراوەکان لە دانیشتنی دادگەی رۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە دادگەی مەنهەتەنی ویلایەتی نیۆیۆرک باس لەوە دەکەن کە زەراب بۆ دەوردانەوەی گەمارۆوەکانی ئێران هەوڵی ڕاکێشانی پاڵپشتیی ئەردۆغانی داوە.

ئەوان وەک ڕوون کردنەوەیەک بۆ ئەو ئیدعایەی خۆیان ئاماژە بە گرتەیەکی دەنگی لە یەکێک لە پەیوەندییە تەلەفونییەکان زەراب  دەکەن کە تێیدا بە یەکێک لە هاوتاوانەکانی خۆی وتووە کە لە گەڵ ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەنددا گفتوگۆی کردووە و هەوڵ دەدات ڕەزامەندیی ئەو بۆ کڕینی بانکێکی تورکیا بە دەست بێنێت.

هەڵبەت ئەردۆغان کە لە کاتی ئەو گفتوگۆیەدا لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی تورکیادا بووە، بە تاوانبار نەناسێندراوە، بەڵام پێدەچێت کە پای هەندێک لە بەرپرسانی دیکەی تورکیا و بانکەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناو دۆسیەی زەراب بکرێتەوە و پەیوەندیی ئەنقەرە – واشنتۆن تەشەنە بستێنێت.

زەراب بازرگان بواری خشڵ و زێڕە و بڕیارە دادگایەکەی لە ٢٧ی نوامبێردا دەست پێبکات. ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە میانەی سەفەری بۆ ئەمریکا دەستگیر کرا. جگە لە زەراب، خاوەن بانکێکی تورکیاش لە ئەمریکادا دەستگیر کراوە.

News Code 14215

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =