بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێرانەوە لە تاس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی کۆمکاری لووتکەی وڵاتانی ئیسلامی لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا وێرای پاڵپشتی دەربڕین بۆ موسڵمانانی ڕۆهینگیایی، ڕایگەیاند: برایانی موسڵمانی ئێمە لە میانمار بەرەوڕووی سووکایەتی پێکردنن. ئەوان ناچارن ماڵ و یانەی خۆیان بە جێ بێڵن، ئێمە دەبێ هەوڵی خۆمان بۆ پێشگری لەو هەڵسوکەوتە هەڵاواردنکارنە بخەینە گەڕ.
ناوبراو وتیشی: ئێمە هەوڵ دەدەین بە یارمەتیی خەڵکی میانمار و بەنگڵادێش پێشگری لەو کارەساتە مرۆییە بکەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە موسڵمانانی ئاوارەی میانماری کە ئێستا لە بەنگڵادێش دەژین پێویستیان بە نیشتەجێ کردنە، جەختی لەوە کردەوە: وڵاتانی ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بەو توندوتیژیانە دەبێ هەوڵی خۆیان بدەن.
شایانی باسە، بووداییەکانی میانمار ماوەیەکە دوور و درێژە کە کەمینە موسڵمانەکانی ئەو وڵاتەیان خستۆتە ژێر گوشارەوە، بە چەشنێک کە مافە سەرەتاییە و بە حەقەکانیان لێ زەوت کردوون. هەندێکیان ئاماژەیان بەوە داوە کە دەوڵەتی میانمار مافی هاووڵاتێتی لێ ستاندوونەتەوە.
بە وتەی ڕێ بە گوێرەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارە موسڵمانەکانی میانمار کە پەنایان بردۆتە بەنگڵادێش لە ٣٠٠ هەزار کەس تێپەڕێوە.
Your Comment