هەنادرەی ١٥٩ هەزار تۆن کاڵا لە گومڕۆکەکانی کوردستان

بەرپرسی گشتی گومڕۆکەکانی پارێزگای کوردستان لە هەناردە کردنی ١٥٩ هەزار تۆن کاڵا بە بڕی ٩٥ ملیۆن دۆلار لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا لەم پارێزگایەوە بۆ دەرەوەی وڵات هەواڵی دا.

بەختیار رەحمانی پوور لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر ڕێژەی هەناردە کردنی کاڵا لە سنوورەکانی پارێزگاوە بۆ دەرەوەی وڵات لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا ١٥٩ هەزار تۆن بە بڕی ٩٥ ملیۆن دۆلار باس کرد و وتی: لە ئوم ماوەیەدا ١٩ ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی ١٦ هەزار تۆنیش لە سنوورەکانی پارێزگاوە هاوردە کراوە.

ناوبراو وتی: ڕێژەی ترانزیتی دەرەکی لە باشماخ، تەنیا سنووری ترانزیتی پارێزگا لە ئەو سێ مانگەدا ٩٨ هەزار تۆن بە بڕی ٦١ ملیۆن دۆلار بووە.

ڕەحمانی پوور ئاماژەی دایە سەر ئەو وڵاتانە کە زۆرترین هاوردەکردنمان لێیان هەیە و وتی: عێراق، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، پۆڵەندا و پاکستان وڵاتانی مەبەستی ئێمە لە کاڵا هاوردەییەکانن و گرنگترین وڵاتانی مەبەستی کاڵا هەناردەییەکانیش بریتین لە عێراق، ئەفغانستان و ڕووسیا.

ناوبراو هەروەها وتیشی: زیاترین کاڵا هەناردەییەکان لە پارێزگاوە کەلوپەلی باڵەخانەیی و بەرهرمی کشت و کاڵ، بەرهەمی شیرەمەنی و مادەی لاستیکی و گرنگترین کاڵا هاوردەییەکانیش بۆ پارێزگا مادە سەرەکییەکان، برنج، پاشماوەی باتری و کەلوپەلی ماشینی مکانیکییە.

News Code 11159

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =