شەڕی 12 ڕۆژە
-
عارف: ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام ئامادەی بەرگرییە
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەگەر دوژمن بەرەیەکی نوێ شەڕ نەکاتەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕێگەی گەشە و ئیدارەی وڵات، بەڵام ئەگەر شەڕمان بەسەردا بسەپێنێت، هێزی چەکداریمان تەواو ئامادەی بەرگرین.
-
گەشەی سەرسووڕهێنەری توانای بەرگری و مووشەکیی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران باسی لە کارامەتربوونی توانای بەرگری و مووشەکیی ئێران کرد و وتی: بە ئاوڕدانەوە لە ئەزموونی شەڕی 12 ڕۆژە توانای مووشەکیمان بەرزتر و تۆکمەتر کردووە.
-
قاڵیباف: ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوو ڕۆژ شکستیان هێنا
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وێڕای نرخاندنی هەوڵی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شەڕی 12 ڕۆژە و بشێوییە تیرۆریستییەکانی ئەمدواییەدا، وتی: ڕژیمی زایۆبی و ئەمریکا لە کەمتر لە 48 کاتژمێردا لە ئاژاوەگێڕیی داعشیئاسایاندا شکستیان هێنا.
-
موحسن ڕەزایی: ئەمریکا هێرش بکات، مل بە ئاگربڕ نادەین
فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران وێڕای ڕەخنە لە پلانی مەترسیداری ترامپ بۆ تێوەگلاندنی جیهان لە شەڕی سێهەمی جیهانی، وتی: لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، چیتر مل بە هیچ ئاگربڕێک نادەین و هیچ بنکەیەکی ئەمریکایی لە ناوچەدا پارێزراو نابێت.
-
نوێنەری ئێران: هەوڵی ئەمریکا بۆ سەرپۆشنانی جەنایەتەکانی خۆی
جێگری نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: پێداگریی ئەمریکا بۆ بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیە، یارییەکی قیزەونە بۆ سەرپۆشنانەوەی هاودەستیی ڕاستەوخۆی لە جەنایەتەکاندا.
-
عێراقچی: ئێران تەواو ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکایە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران تەواو ئامادەی بەرگری لە خۆیەتی، وتی: ئامادەیی تەواو بە مانای شەڕخوازی نییە، بەڵکوو بۆ پێشگری لە شەڕە.
-
سەرلەشکەر حاتەمی: ئەرتەشی ئێران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانە
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران وتی: هەموو یەکینەکانی ئەرتەش لە پاش بەرگریی پیرۆزی 12 ڕۆژە، ئامادەییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی دوژمنان بەرزتر کردووە.
-
یەکگرتوویی گەلی ئێران، تیرۆریستانی چەکداری تێکشکاند
خەڵکی ئێران ئەوڕۆ بە ئامادەبوونی شکۆمەند و مێژووییان، بێزاری خۆیان بۆ جەنایەتی دڕندانەی گرووپگەلی تیرۆریستی ڕاگەیاند و مشتێکی قورسیان لە دەمی دوژمنان دا.
-
دادستێنی تاران: دوژمن به دوای ئاژاوە و بشێویەوەیە
دادستێنی تاران بە ئاماژە بە زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی لێبڕاوانە لەگەڵ تێکدەرانی تەکووزیی گشتی، وتی: دوژمن دوای شکستی لە شەڕی 12 ڕۆژە، بەدوای کەڵکئاوەژوویی لە گرفتی ئابووریی خەڵکی بۆ ئاژاوە و بشێوییە.
-
ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی کۆتایی شەڕی 12 ڕۆژەدا بۆ ئاگربڕ دەپاڕایەوە
سەرۆکی مەجلیس وتی: لە چەند ڕۆژی دوایی شەڕی 12 ڕۆژە، ئیسرائیل بۆ ئاگربڕ دەپاڕایەوە، ئەو ڕاستیە نیشاندەری توان و بەرخۆدانی گەلی ئێران هەمبەر دوژمنانە.
-
خەتیبزادە: گەمارۆکان شەڕێکی یەکجارییە دژی ئێران
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گەمارۆ زاڵمانەکان، شەڕێکی یەکجاریی ئابووری دژی گلی ئێرانن، بۆ ئوەی گەل و دەوڵەت دژی یەک بوەستن.
-
چالاکی ڕیفورمخواز: ترامپ بەدوای ئاژاوەدا دەگەڕێت
غوڵامحسێن کەرباسچی بە ئاماژە بە ئامانجی تێکدەرانەی پەیامەکەی ئەمدواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، جەختی کرد: ترامپ بەدوای ئاژاوە و توندئاژۆیی لە کەشی ئاشتیخوازانە و ناڕەزایەتییە یاساییەکانە و دەیەوێ ڕێ لە چاکسازی بگرێت.
-
وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی
پاش بڵاوبوونەوەی تویتی ڕیڵاسگەرانەی دۆناڵد ترامپ، چالاکانی ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە "هەشتەگ ترامپ غەڵەتی کرد"، کاردانەوەیەکی بەربڵاو و لێبڕاوانەیان نیشان دە و یەکگرتوویی نیشتمانیان لە بەرامبەر ئەمریکادا نمایش دا.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەفسانەی نەدۆڕانی ئیسرائیل شکستی هێنا و تەواو بوو
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێستاکە ڕیوایەتی "نەدۆڕان" کە تەوەری ماشین ئەستوورەسازیی ئیسرائیلە، نسکۆی هێناوە.
-
ئێران بەهێزتر لە پێش شەڕی 12 ڕۆژەیە
سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرگری نەتەوەیی سەبارەت بە شەڕی 12 ڕۆژە وتی: ئەوان بیریان دەکردەوە هێرش بۆ سەر ئێران دەبێتە هۆی ڕووخانی دەسەڵات بەڵام بووە هۆی یەکگرتوویی لە ئێران و ئێران توانی بگاتە قۆناغی پێش هێرشەکە، تەنانەت بەهێزتریش بووەتەوە.
-
تانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیپلۆماسی ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پێناسە و داکۆکیی نوێنەرایەتی ئەمریکا لە دیپلۆماسی، بەگاڵتەوە ڕایگەیاند: ئێمە ئامادەی دانوستانی مانادارین، بەڵام ئێوە مافی بەفەرمیناسراوەی نێودەوڵەتی خۆیان فەرامۆش بکەن.
-
شەڕی 12 ڕۆژە و توانای مووشەکیی ئێران بە گێڕانەوەی میدیایەکی جیهانی
کەناڵی "الجزیرە" لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە شەڕی 12 ڕۆژەی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئێران و ڕاپۆرتەکە سەرەڕای ئاماژە بە لەناکاوبوونی هێرشی ئیسرائیل، دانی بە لێهاتوویی و سەرتربوونی توانای مووشەکیی ئێراندا هێناوە.
-
سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی: زلهێزان بۆ ئاگربڕ دەپاڕانەوە
سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی وتی: ئەوانەی خۆیان بە خاوەن بەهێزترین ئەرتەشی جیهان و باڵادەستی دنیا دەزانن، پاش شەڕی 12 ڕۆژە، بۆ ئاگربڕ دەپاڕانەوە.
-
ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بیسوودە
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران وتی: دانوستانی بەر لە شەڕی 12 ڕۆژە، ئۆپەراسیۆنی فریودانی ئەمریکا بوو، کەواتە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بێسوودە.
-
سەرۆک پەرلەمانی ئێران: ئەورووپا بە فەرمانی ئەمریکا دەجووڵێتەوە
سەرۆک پەرلەمانی ئێران ئەوڕۆ لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەیی ئەورووپا گرت و وتی: ئەورووپا بە دوو بڕیاری نەزانانە لە پرسی ناڤۆکیی ئێران و پرسی ئۆکراین، ڕۆڵی خۆی لە بڕیاردانی گرینگی جیهانی و ناوچەیی لەدەەست دا.
-
ئامار دەیگێڕێتەوە؛ شکستی مێژوویی ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئێران
ئامار و لێدوانە فەرمیەکان نیشانی دەدات کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران یەکێک لە گرانترین و سەرنەکەوتووترین خولە مێژووییەکانی ئەو ڕژێمە بوو.
-
موحسێن ڕەزایی: حزبوڵڵا به دانبەخۆداگرتنی ستراتژیکدا بچێتەوە
فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران و ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام ڕایگەیاند: نامانەوێ دەستێوەردان لە کاروباری حزبوڵلا بکەین، بەڵام بەڕای من دەبێ ئەو بزووتنەوە بە دانبەخۆداگرتنیدا بچێتەوە.
-
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: ئیسرائیل تووشی ئیپیدیمی سیخۆڕی بۆ ئێران بووە
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: ڕژیمی زایۆنی بەپێی دانپێدانانی خۆی بەرەوڕووی ئیپیدیمییەک بە ناوی دزە و سیخۆڕی بۆ ئێران بووە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: داکۆکی لە ڕێککەوتنی دادپەروەرانە دەکەین؛ لەچاو شەڕی پێشوو ئامادەترین
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لەچاو شەڕی پێشوو ئامادەیی زیاتری هەیە، وتی: داکۆکی لە ڕێککەوتنی دادپەروەرانە دەکەین.
-
وتەبێژی سپا: ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژە توانای هێزی مووشەکیی سەلماند
وتەبێژی سپای پاسداران وتی: لە شەڕی 12 ڕۆژەدا دەرکەوت هێزی مووشەکی ئێمە راستەقینە و بەرگرییانەیە و ئەمریاک تێگەیشت بە ئاسانی ناتوانێ بەرەنگاری مووشەکە بالستیکییەکانی ئێران بێتەوە.
-
دانپێدانانی ترامپ سەبارەت بە ئێران دەردیسەری بۆ دەنێتەوە
سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە ئاماژە بە دانپێدانانی ئاشکرای سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆڵی ڕاستەوخۆ لە هێرشی 12 ڕۆژە بۆ سەر ئێران، جەختی کرد: ئەو بابەتە لە ئاستی مافی و نێودەوڵەتی لێکەوتەی دەبێت و ئێران پێوشوێنگیری یاسایی بۆ دەکات.
-
وەزیری بەرگری ئێران: ئێستا بەهێزترین لە پێش شەڕ لەگەڵ ئیسڕائیل
وەزیری بەرگریی ئێران وتی: بەرهەمهێنانی بەرگرانەی وڵات لەباری چەندایەتی و چۆنایەتییەوە بە نیسبەتی شەڕی 12 ڕۆژە بەرزتر بۆتەوە.
-
فەرماندەیەکی ئەرتەشی ئێران باس لە نهێنییەکانی شەڕی 12 ڕۆژە دەکات
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: دوژمن بە 40 ساڵ سیخۆڕی و هاوپەیمانی جیهانی بەدوای دابەشکردنی ئێرانەوە بوو، بەڵام یەکڕیزیی خەڵکی، ڕێنوێنیی ڕێبەری و هاوئاراستەکاریی ئەرتەش و سپا ئەو پیلانەی پووچەڵ کردەوە.
-
عێراقچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە:
ئێران ئامادەی دانوستانە بە مەرجی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە وتی: ئێمە ئامادەین بە پێی بەرژەوەندی بەرانبەر دانوستان بکەین. پرسێک کە ساڵی 2015 بەکارهێنرا، هێشتاش دەتوانین بەکاری بهێنین.
-
گڕۆسی لێدوانێکی نوێ لەسەر پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران دەدات
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: خێرا بوونەوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێرانمان نەبینیوە.