AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٣٠ ١٤:٢٠

وەزیری دەرەوەی ئێران: داکۆکی لە ڕێککەوتنی دادپەروەرانە دەکەین؛ لەچاو شەڕی پێشوو ئامادەترین

وەزیری دەرەوەی ئێران: داکۆکی لە ڕێککەوتنی دادپەروەرانە دەکەین؛ لەچاو شەڕی پێشوو ئامادەترین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لەچاو شەڕی پێشوو ئامادەیی زیاتری هەیە، وتی: داکۆکی لە ڕێککەوتنی دادپەروەرانە دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ ئێکۆنۆمیست، وتی: لەچاو شەڕی پێشوو ئامادەترین و مووشەکەکانمان لەباری کوالیتی و چەندایەتییەوە، باشتر بوون.

وتیشی: ئێمە شەڕمان ناوێ و باشترین ڕێگەی پێشگری لە شەڕ، ئامادەبوونە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لە داکۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ کرد و ڕاشیگەیاند: ئەمریکاییەکان دەیانەوێ ویستەکانی خۆیانمان بەسەردا بسەپێنن.

عێراقچی ڕاشیگەیاند: لە شەڕی 12 ڕۆژەدا وانەیەکی زۆرمان وەرگرت و بە خاڵی هێز و لاوازیی خۆۆمان و ڕژیمی زایۆنیمان زانیوە و کارمان لەسەر کردوون و تەواو ئامادەین و بگرە ئامادەتر لە ڕابردووین.

News ID 57631

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha