AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٩ ١٩:٢٠

ئامار دەیگێڕێتەوە؛ شکستی مێژوویی ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئێران

ئامار دەیگێڕێتەوە؛ شکستی مێژوویی ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئێران

ئامار و لێدوانە فەرمیەکان نیشانی دەدات کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران یەکێک لە گرانترین و سەرنەکەوتووترین خولە مێژووییەکانی ئەو ڕژێمە بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شەڕی 12 ڕۆژە یەکێک لە گەورەترین شکستەکانی ئیسرائیل لە مێژووی ساختەی خۆی بوو. بە پێی جەختی ڕێبەری ئێران، ئەو هێرشە دەرەنجامی داڕشتنی 20 ساڵەی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران بوو کە شکستی هێنا. ئاماری ڕاستەقینەی خەسارەکان بەهۆی سانسۆری چڕی مێدیایی لە ئیسرائیل هەرگیز بەتواوەتی بڵاو نەکرایەوە، بەڵام دانپێدانانەکانی بەرپرسان و مێدیاکانی ئیسرائیل نیشانی دەدات کە ئەو ڕژیمە خەساری گەورەی ئابووری، سەربازی و کۆمەڵایەتی بەرکەوتووە. ئەو ئامارە تەنیا بەشێکی بچووک لە لایەنە ڕاستەقینەکانی قەیرانەکە نیشان دەدات، بەڵام ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی تێلاڤیڤ دوای 12 ڕۆژ ئاگربڕی قبووڵ کرد.


دانپێدانانی بەرپرسانی ئیسرائیل بە شکست

یەکێک لە بەرچاوترین لێدوانەکان لەلایەن سەرلەشکەر گیورا ئایلەند، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیلەوە هاتە ئاراوە. ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیاکانی ئیسرائیل وتی: بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیل لە کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاگربڕ بوو؛ درێژەی جەنگ لە بەرژەوەندی نەبوو. ئەو لێدوانە، ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی قبووڵی شکست لە دەستخستنی ئامانجە ستراتیژیەکانە. بە وتەی ئایلەند، تێچووی درێژەی شەڕ، بریتی لە خەساری ئابووری و گوشاری نێودەوڵەتی، زیاتر لە دەستکەوتەکانی بوو.

هەروەها ئیهوود ئولمرت، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە ئەو بارەوە وتی: مووشەکەکانی ئێران خەساری بەربڵاویان لە شارەکانی ئیسرائیل دا و ئێران نایەوێت پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت. ئەو دانپێدانانە ئاشکرا بێژەری ئەوەیە کە بەرنامەی 20 ساڵەی ئیسرائیل بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئێران شکستی هێناوە.

خەساری دارایی و ئابووری

بە وتەی ئیدارەی ماڵیاتی ئیسرائیل، لە دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئێرانەوە 41 هەزار و 651 دۆسیەی خەسار بەرکەوتن، لەوانە خەسار لە باڵەخانەکان، ئۆتۆمبێلەکان و جیهازات و داراییەکان تۆمار کراوە.

شلومو مەعوز، شرۆڤەکاری ئابووری ڕۆژنامەی معاریۆ نووسی کە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل نزیک بە 16نملیار دۆلار تێچووی هەبووە.

کێشە دروست بوون لە چالاکیە ڕۆژانەکان نزیک بە 1.5 ملیار دۆلار زیانی هەبووە و بەشی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو، گواستنەوە، گەشتیاری، ڕێستورانتەکان و پیشەکانی تووشی کێشە کرد. داخستنی فڕۆکەخانەکان و ڕاگرتنی گەشتەکانیش گوشاری زۆری خستە سەر ئابووری.

تێچووی سەربازی و بەرگری

مامناوەندی تێچووی سەربازی ئیسرائیل ڕۆژانە 725 ملیۆن دۆلار بوو و بە گشتی لە ڕۆژدا گەییشتە 8.7 ملیار دۆلار. ئەو ڕەقەمە بریتیە لە هێرشی ئاسمانی، گەشتی شەڕکەری ئێف 35 و بەکارهێنانی تەقەمەنی. چالاک کردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی پێشکەوتوو بریتی لە گومەزی ئاسنین، ئارۆ و فلاخن داوود ڕۆژانە 10 بۆ 200 ملیۆن دۆلار تێچووی هەبوو.

خەسارەکانی هێرشەکانی ئێران

هێرشە مووشەکیەکانی ئێران نزیک بە 3 ملیار دۆلار تێچووی ڕاستەوخۆی لە ژێرخانەکان دا. ئامانجی سەرەکی بریتی لە پاڵاوگەی نەوتی حەیفا، دامەزراوەی وایزمەن و باڵەخانە سەربازیەکان لە تێلاڤیڤ بوون. ئیدارەی ماڵیاتی ئیسرائیل خەسارە سەرەتاییەکانی 1.3 ملیار دۆلار ڕاگەیاند کە چاوەڕوانی دەکرێت بۆ زیاتر لە 1.5 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە؛ب ئەو ڕقەمە دوو ئەوەندەی خەسار ڕاستەوخۆکانی هێرشەکانی ڕابردووی ئێران بوو.

لێکەوتە گەورە ئابووریەکان

دوابەدوای ئەو شەڕە، کەم هێنانی بودجەی ئیسرائیل بۆ 6 نلەسەدی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەرز بووەوە و تێچووی بەرگری گەییشتە 20 هەتا 30 ملیار شێکێل. بانکی ناوەندی ئیسرائیل گەشەی ئابووری ساڵی 2025 ی بۆ 3.5 لەسەد کەم کردەوە و تێچووی شەڕی هاوئاستی یەک لەسەدی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ڕاگەیاند. ئەمریکاش بۆ بەرگری لە ئیسرائیل نزیک بە 1 هەتا 1.2 ملیار دۆلار تێچووی کرد، زیار بۆ بەکارهێنانی سیستەمی تاد بەڵام دوای شکست لە بەدی هاتنە ئامانجە سەرەتاییەکان، ڕێگری کرد لە پەرەسەندنی شەڕ.


دەرەنجام

ئەو رەقەمانە تەنانەت بە پێی ئاماری فەرمی ڕژێمیش، نیشاندەری گوشاری چڕی ئابووری، سەربازی و کۆمەڵایەتی ئیسرائیلە، لێکەوتە درێژخایەنەکان، بریتی لە کەم هاتنی بودجە، کەم بوونەوەی گەشەی ئابووری، خەسار لە گەشتیاری و کۆچبەری پسپۆڕەکان و کەم بوونەوەی متمانەی سەرمایەدانەران هەر هەیە. لە کۆتاییدا شەڕی 12 ڕۆژە سەلماندی کە بەرنامەی 20 ساڵەی ئیسرائیل بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئێران شکستی هێنا و تێلاڤیڤ ناچار بوو بۆ ڕێگری لە خەسار زیاتر و تێکشکاندنی ئابووری ، ئاگربڕ قبووڵ بکات. ئەو گێڕانەوە، بە پشت بەستن بە دانپێدانانی خودی ئیسرائیلەکان و سەرچاوە مێدیایەکانی ئەوان، وێنەیەکی ڕوو لە لایەنە راستەقینەکانی شکست و خەسارەکان پێشکەش دەکات ونیشانی دەدات کە ئیسرائیل سەرەڕای هەموو پاگەندە و هەراکان، لە ژیر گوشاری ئێراندا فەلەج بوو.





News ID 57727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha