AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٧ ٢٠:٠٠

دادستێنی تاران: دوژمن به دوای ئاژاوە و بشێویەوەیە

دادستێنی تاران: دوژمن به دوای ئاژاوە و بشێویەوەیە

دادستێنی تاران بە ئاماژە بە زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی لێبڕاوانە لەگەڵ تێکدەرانی تەکووزیی گشتی، وتی: دوژمن دوای شکستی لە شەڕی 12 ڕۆژە، بەدوای کەڵک‌ئاوەژوویی لە گرفتی ئابووریی خەڵکی بۆ ئاژاوە و بشێوییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ساڵحی دادستێنی تاران لە دەیەمین کۆبوونەوەی کەمکردنەوەی ڕێژەی زیندانیان، بە ئاماژە بە شکستی دوژمن لە شەڕی 12 ڕۆژەی دژی ئێران وتی: ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا دوای شکستیان ل بواری سەربازی، بەدوای پیلانی نوێ و کەڵک‌ئاوەژوویی لە گرفتی ئابووریی خەڵکی بۆ بشێوی و ئاژاوەنانەوە لە ناوخۆی ئێرانن.

ناوبراو بە داکۆکی لە بەرزکردنەوەی هوشیاری و پێداگری لە بەرامبەر کەڵک‌ئاوەژوویی لە گرفتی ئابووری و مەعاشی خەڵکی، وتیشی: هەندێک باڵی ناوخۆییش بە کەڵک‌ئاوەژوویی لە دۆخی نرخی دراو و سکاڵای بازاڕیان، بە پیلانی دوژمن هەوڵی بشێوی دەدەن و دەبێ هوشیار بین و نەهێڵین دوژمن بە ئاواتە شۆمەکانی بگات.

ساڵحی بە ئاماژە بە جوداکردنەوەی ڕیزی ناڕازییان لە ئاژاوەگێڕان، جەختی کرد: تێکدان و زیانگەیاندن بە داراییە گشتییەکان و ناهێمن‌کردنی دۆخەکە، تاوانە و دەزگای داد دەبێ بەبێ چاوپۆشی و بە توندی و لێبڕاوانە بەرەنگاری تێکدەرانی تەکووزیی گشتی و ئاسایشی کۆمەڵگا بێت.

News ID 58180

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha