بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە": لە ڕوانگەی زۆر کەسەوە، شەڕی نێوان ئێران و ڕژیمی زایۆنی ناچارەکی بوو؛ بەتایبەت پاش ڕووداوەکانی 7ی ئاکتەوبر و ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا و مشتومڕەکانی هەر دوو لا کە کاردانەوەی بەڵێنی ڕاستی 1 و 2ی ئێرانی بەدواوە بوو.
هەتا نزیکەی کاتژمێری 3:15ی سەر لە بەیانی ژووئەنی 2025 بە کاتی تاران، تەقینەوەی یەک لەدوای یەکەکان، پایتەختی ئێرانی هەژاند. هێرشەکان دەسپێکی ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆز دژی پلانی ئەتۆمی و مووشەکیی ئێران بوو. هێزی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی لە ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی "ڕابوونی شێران" تا نزیکەی کاتژمێر 6:30ی بەیانی بە زیاتر لە 200 فرۆکە و لە 5 هێرشی پەیتاپەیتادا دەیان ئامانجی لە سەرتاسەری ئێراندا پێکا.
لە بەرامبەردا ئێران بە گەورەترین و چڕترین هێرشی مووشەکی بالستیکی وەڵامی ئەو هەڕەشەیەی دایەوە؛ تەقینەوەی ڕۆژانە دەیان مووشەک و سەرجەم زیاتر لە 500 مووشەکی بالستیکی لەو ماوە کەمەدا، بەراوردە پێشووەکانی لایەنی زایۆنی تێک دا.
ئۆپەراسیۆنەکە ڕێک کاتێک دەستی پێکرد کە بەشێک لە دەفرایەتی هێزی مووشەکی سپا و هێزی بەرگری ئاسمانیی هاوبەشی ئەرتەش و سپا تەرخانی مانۆڕێکی ساڵانە کرابوو و زایۆنییەکان بەپێی دوکتۆریەنی شۆک، سیستەمێکیان بۆ زیانگەیاندنی لەناکاو بۆ ڕووخاندنی دەروونی و ئاڵۆزی لە تۆڕی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵدا، داڕشتبوو. ئەمە هاوکاتی ئەنجامدانی وردەئۆپەراسیۆنگەلێکی وەک تیرۆری فەرماندە باڵاکانی سپا و زانایانی ئێرانیی هاوپەیوەند بە پلانی ناڤۆکی و خێزانەکانیان.
ئیسرائیل لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەدوای سێ ئامانجی سەرەکییەوە بوو: ناکارامەکردنی پەدافەندی ئاسمانی ئێران بە لەناوبردنی ڕادارە پێشهوشدارییەکان، بنکە ئاسمانییەکان و سیستمگەلی مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان بۆ کرانەوەی فازی دواتر، پاشان زیانگەیاندنی قورس بە پلانی ئەتۆمیی ئێران؛ هێرشگەلێک کە دواجار بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بوردومانی دامەزراوەکانی فۆردۆ، نەتەنز، ناوەندی توێژینەوەی ئەتۆمی ئیسفەهان و ڕاکتۆری ناتەواوی خەندانی بەدواوە بوو.
دیارە پاش ئەزموونی زیانبەرکەوتنی ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی ئێران لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی، ئەوڕژیمە زۆری بۆ گرینگ بوو کە بتوانی پلانی ئەتۆمی ئێران لاواز بکات و هێرش بکاتە سەر ناوەندی بەرهەمهێنان و هومارەکانی پاشکەوتکردنی مووشەکگەلی بالیستیکی؛ هەڵمەتێکی دۆڕاو کە نەیتوانی کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر وەڵامی بەرامبەری ئێراندا هەبێت.
چونکە کەمتر لە سێ کاتژمێر، پاش یەکەمین شەپۆلی هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی، باڵی درۆنیی هێزی هەوافەزای سپا نزیکەی کاتژمێر 6ی بەیانی یەکەمین شەپۆلی هێرشی بەرامبەری بە هاویشتنی دەیان درۆنی خۆتەقینەرانە بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان دەست پێکرد. ئینجا هاوکاتی یەکەمین وتاردانی ڕێبەری ئێران لە شەوی 13ی ژوئەن، نزیکەی کاتژمێر 21:30ی یەکەمین هێرشی مووشەکی ئێران ئەنجام درا و ئەمە سەرەتایەک بوو بۆ 22 شەپۆلی هێرشی مووشەکیی ئێران لە ماوەی 12 ڕۆژ شەڕدا.
هێرشەکانی زایۆنی نەک هەر ناوەندە سەربازییەکان، دامەزراوە ئەتۆمییەکان و بیناگەلی دەوڵەتی، بەڵکوو نەخۆشخانەکان(وەک نەخۆشخانەکانی حەکیم، حەزرەتی فاتمە، شەهیدمستەفا خومەینی، شەهید موتەهەری و لەبافی نژاد لە تاران و نەخۆشخانەی فارابی لە کرماشان، وێڕای خاپوورکرانی 9 دەزگا ئەمبۆڵانس و 6 بنکەی ئۆڕژانسی و شەهیدبوونی 6 پزشک، 4 پەرەستار، 4 هێزی مانگی سوور)، یانە کەسێنییەکان و ناوچەگەلی شاریی لەخۆ دەگرت و ئەمە مەودای و سنووری هێرشەکانی بەرینتر دەکرد و ئەەو هێرشانە سەرەڕای شەهیدبوونی فەرماندە و زانایان و خیزانەکانیان، بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی ئێران، شەهیدبوونی 800 کەسی مەدەنی (کە 49 کەسیان ژن و 13 کەەسیان مندڵ بوون) و برینداربوونی زیاتر لە 5000 کەسی مەدەنی بەدواوە بوو.
ئێران بەڵام لە پلانی بەرگریی خۆیدا، جگە لە ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکان، ئامانجە دەوڵەتی و ژێرخانییەکانی ڕژیمی زایۆنی کردە ئامانج و ئەگەرچی تاران هیچکات ئاماری دروستی مووشەکە هاویشتراوەکان لەو شەڕەی ڕانگەیاند، بەڵام سەرچاوەگەلی عێبری لە هاویشترانی زیاتر لە 500 مووشەکی بالیستیکی هەواڵیان دا؛ لەنێوان 574 تا 631 مووشەک کە دەکاتە نزیکەی ڕۆژانە 40 تا 52 مووشەک و درۆن.
هاوکاتی هێرشەکانی ئێران، ئیدارەی سانسۆری سەربازیی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی وەک لقێکی ئیدارەی هەواڵگریی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە(ئامان) هەوڵێکی زۆری دا بۆ سانسۆڕی هەواڵ، کۆنتڕۆڵی زانیارییەکان و هەروەها سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی وێنەگەلی هێرشی مووشەکیی ئێران و پاشهاتەکانی؛ بەڵام بەوەشەوە وێنە و زانیاریگەلێک کەم و زۆر بڵاو بوونەوە و دەرکەوت کە ئێران لە هێرشەکانیدا سێ چوارچێوەی سەربازی، ئەمنی، ئابووری، ژێرخانی و نیشتەجێتی کردۆتە ئامانج کە گرینگترینەکانیان بریتین لە ئۆردووگای ڕابین-کریا-تلاڤیڤ، بنکەی ئاسمانیی تەلنۆف-کریات ئاکرۆن-ڕخووت، کەمپی گلیلۆت-هێرتزلیا-باکووری تلاڤیڤ، ڕێکخراوی زانستگەلی وایزمەن-ڕخووت، باشووری تلاڤیڤ، پاڵاوگەی نەوتی حەیفا، تاوەرە دووانەکان-ڕامات گەن-تلاڤیڤ.
هەڵبەت کرانە ئامانجی یانە و شوێنی نیشتەجێیەکانی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە، دەگەڕێتەوە بۆ جەغزێکی هۆکاری کە یەکەمیان بەهۆی سووتەمەنی مەیویی مووشەکە بالستیکییەکانی ئێران لەپەنای سیستەمی ڕێنوێنی مانگیلەییان GPS/GNSS، لە ژێر کاریگەریی شەڕی ئەلەکترۆنیک و ئاڵۆزی لە سیستەمی ناوبریی لە فازی تەرمیناڵ تووشی هەڵە دەهاتن و هاوکات بە هۆی جێگربوونی ناوچەگەلی سەربازی و ئەمنی زایۆنی لە ناو ماڵ و شوێنی نیشتەجێتیی شاری، دەبووە هۆی زیانگەیشتن بە یانە و بینا نیشتەجێیەکان.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدا بوو کە خەزێنەی مووشەکیی مۆدێرنی ئێران کە زۆربەیان لە بنکە ڕۆژئاواییەکان جێگر کرابوون، لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە بەتایبەت لە پارێزگاکانی ورمێ، لوڕستان، کرماشان و خووزستاندا کرابوونە ئامانج و ئەگەرچی کەرتە ژێرزەوینییەکان زیانیان پێ نەگەیشت، بەڵام هاتنگەیان خەساری پێ گەیشتبوو و بە کردەوە قورسایی سەرەکیی هێرشی مووشەکی لە ڕۆژی چوارمەوە لە ئەستۆی بنکە ناوەندی و باکوورییەکان لە پارێزگاکانی ئیسفەهان، تاران و قەزوین بوو کە زۆرتر دەوڵەمەند بوون بە مووشەکگەلی درێژمەودا، بەڵام کۆنتر.
لە لایەکی ترەوە ئەمریکا قەڵغانێکی مووشەکی بۆ پاڵپشتی لە ڕژیمی زایۆنی پێکهێنابوو؛ ئەمە سەرەڕای هاوکاریی چڕوپڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەبواری هەواڵگری، فەرماندەیی، ئۆپەراسیۆن و بەرگریی مووشەکی یەکپارچە بوو و بە گوێرەی بەراوردەکان ئەمریکا بۆ بەرگری لە زیاۆنییەکان زیاتر لە 230 مووشەکی پێوشوێنهەڵگری دژە بالستیکی هاویشتووە.
بە گشت ئەمانەوە و هاوکات بە هۆی سانسۆڕی قورسی ڕژیمی زایۆنییەوە، ئەوی کە بۆمان دەرکەوتووە، ڕژیمی زایۆنی تەنیا توانیویەتی 200 مووشەک لە 574 مووشەکی هاویشتراوی ئێران پێوشوێن بگرێت. و ئەمە نیشان دەدا کە ئەگەر لە شەڕەکانی داهاتوودا، ئەمریکا نەتوانی چەتری پەدافەندیی کارای خۆی بەسەر سەرزەوینە داگیرکراوەکاندا بپارێزێت، زیانێکی زۆر قورس بە ڕژیمی زایۆنی دەگات.
Your Comment