AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٣ ١٩:٤٧

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

پاش بڵاوبوونەوەی تویتی ڕیڵاس‌گەرانەی دۆناڵد ترامپ، چالاکانی ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە "هەشتەگ ترامپ غەڵەتی کرد"، کاردانەوەیەکی بەربڵاو و لێبڕاوانەیان نیشان دە و یەکگرتوویی نیشتمانیان لە بەرامبەر ئەمریکادا نمایش دا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسی: ڕۆژی ڕابردوو ترامپ بە بڵاوکردنەوەی تویتێکی چەندپاتە و هێرشبەرانە، بۆ جارێکی تر باسی لە هەڕەشەی سەربازی دژی ئێران و پاگەندەی دەستێوەردانی لەم وڵاتەدا کرد. هەر ئەم ڕاوێژە وەهمییەی بووە هۆی شەپۆلێک لە کاردانەوەی زیرەکانە و نەتەوەپەرەستانەی کاربەران کە بە "هەشتەگ ترامپ غەڵەتی کرد" وەک دڵی لێدەری ئەو شەپۆلە، بەخێرایی بووە ترەندی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس.

بەشێک لە تویتەکان:

کاربەرێک لە ئیکسدا نووسی: ئێمە هەموو پێکەوەین لە ئێران و بۆ ئێرانیش گیان دەدەین.

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

کاربەرێکی تر نووسی: ئێران موڵکی کەسێنی هیچ دەوڵەتێک نییە. دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە واتە پێشێل‌کردنی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی. هیچکەس بۆی نییە نووشتە بۆ ئێران بنووسێت، ئێران پشتئەستوورە بە ئیرادەی خەڵکەکەی.

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

هاووڵاتییەک نووسی: بووینە بەرد بۆوەی بشکێین، شکاین بۆوەی ئازاد بین، ئەمە میراتی ئێمەیە لە بەرامبەر هەر دەستدرێژکارێک.

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

هەندێک لە کاربەران وێنەی تەڵخەکی ترامپی تووڕەیان داناوە و نووسیویانە: "ترامپی وڕینەکەر".

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

کاربەرێکی تر ڕوانیویەتە جەنایەتەکانی ترامپ و نووسیویە: کاتێک جەنایەت لەبیر بکرێت، دووزمانان دلێر دەبن. بیرهێنانەوە کەمترین ئەرکی ئێمەیە.

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

هەندێک کاربەریش ئاوڕیان لە شەڕی 12 ڕۆژە داوە و نووسیویانە: بۆ لایەن تارانییەکانەوە دەڵێین ترامپ غەڵەتی کرد؟ چون دواجار کە ترامپ خەڵکی ئێرانی ڕزگار کرد، ئەمە بوو(ئاماژە بە وێنەی بوردومانی خەڵکی مەدەنی لە گەڕەکی تەجریش).

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

کاربەرێکی تر نووسیویە: ترامپ دەبێ مێژوو جارێکی بخوێنێتەوە و تێ‌بگات کە ئێرانی جەماعەت، هەر چەندەش لە ژێر گوشاری گرفتی ژیان بن، نیشتمانیان نافرۆشن و نابنە نۆکەری بێگانە.

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

هەندێک کاربەریش بە هەڕەشە وەڵامی هەڕەشەیان داوەتەوە و نووسیویانە: کێشەکانی وڵاتی مە پەیوەندیی بەخۆمانەوەیە و ئەوەندە پێشینەی مێژووییمان هەیە کە بتوانین چارەسەریان بکەین، مۆڵەتی دەستێوەەردانیش بە جەنایەتکارانی منداڵکوژی وەک ترامپ نادەین. ئەگەر بێتوو هەڵە بکات، ئێمە گەلی ئێران وەک شەڕی 12 ڕۆژە بەچۆکیدا دێنین، تا ناچار لە کشانەوە لە ناوچە بێت.

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

زۆربەی کاربەرانیش یاد و ناوی شەهیدانی بەرەڤانی پیرۆز و شەڕی 12 ڕۆژەیان بیرهێناوەتەوە و نووسیویانە: لە لایەن 126 کچ و ژنی بێ‌تاوان کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەدا بە هۆی پاڵپشتیی ئەمریکا لە ئیسرائیل شەهید کران، دەڵێین ترامپ غەڵتی کرد.

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

کاربەرێکی تریش نووسی: ئێران مۆڵکی کەسێنیی هیچ سرۆک کۆمارێک نییە. دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتی مە، واتە پێشێل‌کردنی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی. ترامپ تۆ غەەڵەتت کرد بۆ ئێران نووشتە دەنووسی.

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

کەسێکی تریش بە دانانی تویتی "لە لایەن هەموو ئێرانییەکانەوە، ترامپ بۆ غەڵەتت کرد"، تووڕەیی خۆی بۆ تویتەکەی ترامپ دەربڕیوە.

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

کاربەرێکی تریش بە ئاماژە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی خەڵکی ئێران نووسی: ئێرە ئێرانە، ئێرانی مە! پرس و گرفتە ناوخۆییەکانی تەنیا پەیوەندی بە خۆمانەوەیە. ئێران شوێنێک بۆ ئیمپراتووریی بیانی نییە.

وەڵامی لێبڕاوانەی خەڵکی ئێران بە ترامپ و وڕینەکانی

ئەم شەپۆلە بەربڵاوەی کاردانەوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئاوێنەیەک لە گەورەبوونی و باڵاکێشانی میدیایی و ورەی بەکۆمەڵی گەلی ئێرانە وکە بە ئاشکرا نیشان دەدا کە خەڵکی ئەم وڵاتە بە پشتبەستن بە مێژووییەکی دەوڵەمەند و متمانەیەکی پتەو بە توانستی ئەمڕۆیینی خۆیان، هەر جۆرە پاگەندەی دەستێوەردەرانە دەخەسێنن و دەیکەنە دەرفەت بۆ نمایشی هاوڕیزی و هوشیاری بەکۆمەڵ و ورەی نیشتمانی.

News ID 58123

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha