AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٢ ١٥:٠٨

عێراقچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە:

ئێران ئامادەی دانوستانە بە مەرجی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی

ئێران ئامادەی دانوستانە بە مەرجی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە وتی: ئێمە ئامادەین بە پێی بەرژەوەندی بەرانبەر دانوستان بکەین. پرسێک کە ساڵی 2015 بەکارهێنرا، هێشتاش دەتوانین بەکاری بهێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە لەسەر هەندێک پرسی گرینگ لەوانە دانوستانی ئەتۆمی، ڕوناگەی ئەمریکا، چالاک بوونەوەی سناپ باک، هەڵوێستی چین و ڕووسیا سەبارەت بە جەنگی 12 ڕۆژە و ... قسەی کردووە کە کورتەکەی لە خوارەوە دێت.

عیراقچی سەبارەت بە داهاتوو و ئەگەری ڕوودانی شەڕ وتی: ڕوونە کە ئێمە بۆ هەر دۆخێک ئامادەییمان هەیە، تەنانەت ئامادەتر لە پێش لە شەڕی 12 ڕۆژە. ئەگەر ئەوان ئەو ئەزموونە دووپات بکەنەوە هەمان دەرەنجامی دەبێت. ئێمە ئەزموونی زیاترمان بەدەست هێناوە و لە هەموو بوارێکەوە بەهێزتر بووینەتەوە.

هەروەها درێژەی دا کە ئێمە هیچ حەزێکمان لە شەڕ و پەرەپێدان بە شەڕ نییە بەڵام لەگەڵ ڕژیمێکی شەڕخواز بەرەوڕووین.

بە پێی ئەو شتەی کە لە ناوچەکە وەکوو ئەزموونی قەتەر، لوبنان، سووریا و ... ڕووی دا، گۆڕانکاریەکی گەورە ڕووی داوە لەسەر ئەوەی کە سەرجەم ناوچەکە تێگەییشتوون کە دوژمنی ڕاستەقینە کێیە و ئەو بانگەشە کە دەیاندایە پاڵ ئێران کە گوایە ئێران دوژمنی ناوچەکەیە، کەمڕەنگ بووەتەوە.


عێراقچی سەبارەت بە سناپ باک و گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان وتی: سەبارەت بە سناپ باک لە ئەنجومەنی ئاسایش و لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژایەتی ڕا بوونی هەیە. ڕووسیا و چین وەکوو دوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش پێیان وایە کە سناپباک ڕووی نەداوە و کردەوەی ئەورووپیەکان نایاسایی بووە. لە ئەو لاشەوە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر لە 120 وڵاتی ئەندامی بزووتنەوەی بێ بەڵێنەکان لە هەڵوێستی ئێران، چین و ڕووسیا پاڵپشتیان کرد. بەم پێیە لە ئەنجومەنی ئاسایش سەرلێشێواویەک ڕووی داوە کە ئایا سناپباک جێبەجێ کراوە یان خود نا. ئایا گەمارۆکان گەڕاونەتەوە یان نا و لە ئەو بارەوە کۆدەنگی لە ئارادا نییە.

هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی چین و ڕووسیا لەسەر پابەند بوون بە گەمارۆ نیودەوڵەتیەکان لە سەر ئێران وتی: ئەو دوو وڵاتە خۆیان ڕایانگەیاندووە کە پابەندی نین بەڵام ئەوەی کە ڕوو دەدات لە ساڵانی داهاتوودا دەردەکەوێت.


وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر مەرجەکانی ئەمریکا بۆ دانوستانی ئەتۆمی و هەڵوێستی ئێران لە ئەو بارەوە وتی: هەڵوێستی ئێمە ڕوونە و هەمیشە هەمان هەڵوێستمان بووە، ئێمە دڵنیاین لە ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ئەتۆمیمان و لە ئەو بارەوە ئامادەی دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنێکین. ئیستاش ئامادەین هەمان کارمان کە لە 2015 کرد بۆ دڵنیایی دان بە لایەنی بەرانبەر، ئەنجامی بدەین. بەڵام ئەوە ئەمریا بوو کە ڕێککەوتنەکەی تێکدا. ئێستا ئێمەش بۆ دانوستانێکی دادپەروەرانە و لە هەڵوێستی یەکسان و بە پێی یاسا براوە-براوە و لەسەر بەرژەوەندی بەرانبەر ئامادەی دانوستانین. هەروەها درێژەی دا کە مەرجەکانی ئەمریکا بۆ نموونە پیتاندنی سفر لەسەد، سنووردار کردنەوەی بەرنامەی مووشەکی و داخستنی پاڵپشتی لە گرووپەکانی بەرخۆدان هەر ناکرێت و جێبەجێ نابێت.

عیراقچی لەسەر دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا وتی: دەتوانێت هۆکاری زۆری هەبێت وەکوو زۆربەی لە وڵاتەکان. ئێمە یەک جار دانوستانی راستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا کرد و نەگەییشتە دەرەنجام. ئەگەر ئەوان جیدی ببن لە دانوستانی ناڕاستەوخۆشدا هەر دەگەینە ئەنجام.


هەروەها سەبارەت بە ئەو 400 کیلۆ ئۆرانیۆمە پیتێندراوەی ئێران وتی: ئەو مادەگەلە هێشتاش لەژێر داروپەردوودان و ئێمەش لە ئێستادا نامانەوێت کە دەریان بهێنین. و دیاریش نیە کە چەندەیان ماون و چەندەیان لەناوچوون.




News ID 57425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha