بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن دەرزی، باڵوێز و جێگری نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی شەوی پێنجشەممە (٢٥ی بەفرانبار)ی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ئێران، وتی: پاگەندەی نیگەرانی بۆ مافی مرۆڤ، کاتێک لە لایەن کەسانێکەوە کە خۆیان بەشێوەی سیستماتیک مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن، پووچەڵ و ناڕەوایە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەستێەردانی ڕاستەوخۆی گرووپگەلی ڕێکخراوە و چەکدار لە ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانەکانی ئێران لە ڕۆژانی 8 تا 10ی ژانڤیەی 2026 و بردنی بە ئاراستەی توندوتیژی و لەوان سەربڕین و بەزیندوویی سووتاندنی مرۆڤەکان و شەهیدکردنی پۆلیس و خەڵکی مەدەنی، وتیشی: خەڵک و دەوڵەتی ئێران لەو ڕۆژانەدا بەرەوڕووی هەڵمەتی تیرۆریستی و توندوتیژییەکی زێدۆڕۆیانەی لە چەشنی داعش ببوونەوە.
دەرزی جەختیشی کرد: ئاشکرایە کە ئەمریکا و ئیسرائیلی هاوپەیمانی ناتوانن خۆیان لە بەرپرسایەتیی ئەو خوێنانەی لە ئێران ڕژوان بدزنەوە. ئەوانی کە لە دەستدرێژی و شەڕی 12 ڕۆژەدا نەیانتوانی ئامانجەکانیان مسۆگەر بکەن، ئێستا تێدەکۆشن ئەو ئامانجانە لە ڕێگەی ناسەقامگیریی سیاسی و ئاژاوەنانەوە و بشێوییەوە دەستبەر بکەن.
Your Comment