بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەزا تەڵایینیک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران وتی: توانستی چەندایەتی و کوالیتیی هێزی مووشەکی ئێران هەمبەر بە شەڕی سەپاوەی 12 ڕۆژە بەرزتر بووە و بە بەهرەمەندی لە ئەزموونەکانی ئەو شەڕە، توانای بەرگریی مووشەکیمان تۆکمەتر و کارامەتر بووە.
وتیشی: هەژانی دوژمن لە لێدوان و هەڕەشەکانیاندا، نیشاندەری هێزی گەلی ئێران و توانای بەرزی بەرگریی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
سەردار تەڵایینیک، جەختیشی کرد: بە مەبەستی ڕەچاوکردنی پرینسیپی ڕاچڵەکاندن، خۆمان لە ڕوونوێنی و ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوەی توانست و لێهاتوویی مووشەکیی هاوسەنگی هەڕەشە شیمانەییەکان پاراستووە.
Your Comment