AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٤ ١٩:١٦

عێراقچی: ئێران تەواو ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکایە

عێراقچی: ئێران تەواو ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکایە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران تەواو ئامادەی بەرگری لە خۆیەتی، وتی: ئامادەیی تەواو بە مانای شەڕخوازی نییە، بەڵکوو بۆ پێشگری لە شەڕە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کەناڵی "المنار"ی لوبنان، سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئێران وتی: پاش دەستدرێژیی 12 ڕۆژە بۆ سەر ئێران، هێزی چەکداریمان لە ئاستێکی باشدا نۆژەن بۆتەوە و توانای سەربازیمان بووژاوەتەوە و دۆخی ئێستامان زۆر باشترە لە دۆخی بەر لەو شەڕە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دەستێوەردانی ئاژاوەگێڕانەی تاقمێکی بەکرێ‌گێڕاوە و تێکدانی دۆخی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی ئێران، ڕەخنەی لە سیاسەەتی دووفاقەی تۆمەتبارکردنی پۆلیسی ئێران لە کاردانەوە بە ئاژاوەگێڕییەکان گرت و وتی: ئەوە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی ئەمریکی و زایۆنی ڕاشکاوانە دانیان بە بوونی هێزەکانی مووساد لە شەقامەکانی ئێراندا کردووە.

عێراقچی سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا، جەختی کرد: ئێران تەواو ئامادەی بەرگری لە خۆیەتی، هەڵبەت ئەم ئامادەییە بە مانای شەڕخوازی نییە، بەڵکوو بۆ پێشگری لە شەڕە.

News ID 58289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha