AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٢ ١٨:٥٠

یەکگرتوویی گەلی ئێران، تیرۆریستانی چەکداری تێکشکاند

یەکگرتوویی گەلی ئێران، تیرۆریستانی چەکداری تێکشکاند

خەڵکی ئێران ئەوڕۆ بە ئامادەبوونی شکۆمەند و مێژووییان، بێزاری خۆیان بۆ جەنایەتی دڕندانەی گرووپگەلی تیرۆریستی ڕاگەیاند و مشتێکی قورسیان لە دەمی دوژمنان دا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسی: هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە، وڵاتنێکی وەک ئەمریکا هەوڵیان داوە بە زۆر و زەخت و لە ڕێگەی ناوەندەکانی پاگەندەسازییەوە، دۆخی گشتی بگرنە، بەڵام لە بەرامبەر هەموو ئەو دزەکردن، ئاژاوە، دەنگۆسازی، بشێوییانەدا وەڵامی خەڵکی تەنیا یەک وشە بووە: یەکڕیزی و یەکگرتوویی نەتەوەیی.

یەکڕیزی نەتەوەیی، هەمان شتە کە ئەوڕۆ دووشەممە(22ی بەفرانبار) لە بەرامبەر ئاژاوە و بشێوییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، چەکی دەستی خڵکی یەکپارچە و هاودڵی ئێرانی بووە بۆ پشتڕاست‌کردنەوەی نیشتمان، بۆ ئەوەی نهێڵن دوژمن بە جەنایەتەکانی شانی گەل و نیشتمان بخەوێنێت.

هەر بۆیە تا دەنگی یەکڕیزیی گەل دەبیستین کە چۆن یەکدەنگ دەنگی "الله‌اکبر" دەڵێنەوە، باوەڕ دێنین کە هەر چەندی دوژمن بە هێرشی دڕندانە و جەنایەتکارانەی خەڵکی بوردۆمان بکات، یان لە ڕێگەی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە هەوڵی هەڵفریواندنی گەلی ئێران بدات، بێ‌گومان بەهەڵەدا چووە. چونکە ئێرانی نیشتمانمان گەورەترین و گرینگترین سەرمایەی هەیە؛ سەرمایەی وەک متمانەی کۆمەڵایەتی، هاوڕیزیی نیشتمانی و دەفرایەتییە مرۆییەکان کە لە دژوارترین و تۆقێنەرترین هەلومەرجەکانیشدا پاشەکشێ ناکەن و دژ بە دوژمنی مونافیق و شەپۆلەکانی ئاژاوەنانەوە دەوەستن، تا نیشتمان، نیشتمان بمێنێتەوە.

یەکگرتوویی بێ‌هاوتا و تایبەتی گەلی ئێران

لە گردبوونەوەی ئەوڕۆدا شایەدی هاودڵی و هاوڕیزییەک لە خەڵکی ئێران بووین کە بێ‌شک دوژمن فامی ناکات، چونکە ئەوی ئێمە دەیبینین دیاردەیەکە مرۆییە بە ناوی هاوئاهەنگی و هاوڕایی و یەکدەنگی کە بە شێوەی خۆڕسکانە ئەم نیشتمانە لە بەرامبەر دەستدرێژی و هەڕەشەی ئاژاوەگێڕان دستەبەر دەکات و خڵکی لەم ڕۆژانەدا بگێڕەوەی بەرخۆدانێکن کە هیچ دوژمنێک تابشتی ناهێنێت.

کەواتە بەو یەکگرتووییەی لە گەلی ئێرانی دەبینین، تەواو ڕوون و ئاشکرایە کە یەکگرتووییان لە هیچ قۆناغێک و سەردەمێکدا، کاردانەوەیەکی خێرا و ورووژاوە و نمایشی نەبووە، بەڵکوو ئەم یەکگرتووییە، ئەدگارێکە کە لە نەریتی ئێمەوە دێت و بەرە بە بەرەی دەگوازرێتەوە و هەر کات دیومانە کە نیشتمان تووشی هەڕەشە هاتووە، بەو یەکگرتووییە لێک نزیکتر بووینەتەوە و هەموو یەکدەنگ لەو باوەڕەین کە نیشتمان شوێنی ئێمەیە.

لە بازاڕی فێڵی مووساد، بەرگری لە نیشتمان بکە

خەڵکی ئێمە هیچکات هاواری ڕۆژانێک کە ڕژیمی زایۆنی هێرشی کردبووە سەر وڵاتەکەمان، فەرامۆش ناکەن؛ کاتێک دەنگیان هەڵبڕی کە "ئێمە زولفەقاری عەلین". ئەمانە هەمان گەنجانێکن کە بێ ئەوەی دەنگیان بلەرزێت یان بەچەواشەدا بچن، هەنگاوی قورستر هەڵدەگرن و قورئان بەدەست، دروشمی "نەمان بۆ مونافیق"، "نەمان بۆ وەتەن‌فرۆش"، "نەمان بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا"، "لە بازاڕی فێڵی مووساد، بەرگری لە نیشتمان بکە" و "گیانم بەختی ڕێبەرم" و ... دەڵێنەوە.

دروشمی هەر ئێرانی، لەمپەرێک بۆ گرانی

زۆربەی ئەو دروشمانەی لە سەر پرێتەکان نووسرابوو، داواکاریی گشتیی خەڵکی دەگەیاند. نووسرابوو "دروشمی هەر ئێرانی، وەستانی گرانی"، واتە هێشتاش ناڕەزایەتییەکان هەمبەر بە گرانی و دۆخی ئابووری لەجێی خۆیەتی، ئەگەرچی بەوەشەوە هاتووە لە گردبوونەوەدا حیسابی خۆی لە پیلانی ئاژاوەگێڕان و تێکدەران جودا بکاتەوە.

بەڵام لەو ناوەدا هەبوون خەڵکانێک کە 50 و 60 ساڵ تەمەنیان بوو و هاتبوون کە بە یادەوەری و ڕەنجەکانی ڕابردوویانەوە، بە یەکجاری پەهلەوی فڕێ بدەنە ناو زڵبدانی مێژووەوە و بوون گەنجانێک کە ئامۆژگاریی باوانیان لە گوێ گرتبوو و وێڕای گەورەکانیان، لە دژی تووتەرەکەی پەهلەوی دروشمیان دەدا.

دیارە ئەم جڤاتە بوارێکی مێژوویی دەگێڕێتەوە و ڕێگەیەک کە ئەوڕۆ بە دەنگی دادخوازییەوە بە نێوان ئاگری هەڵگیرساوە لە شەڕی 12 ڕۆژەوە تێدەپەڕێت، مزگینی‌دەری هاتنی بەرەیەکە کە بە هیچ وێنا و بەڵێن و فێڵێکەوە، هەڵنافریوێت و نیشتمانی خۆی بە هیچ، ناگۆڕێتەوە.

News ID 58254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha