بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادداشتێکدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیەن، نووسی: هاوکاتی ئەوەی بنیامین نتانیاهۆ لە سەرەتای ئەمساڵ خەونی خۆی بۆ تێوەگلاندنی ئەمریکا لە بەرەوڕووبوونەوەی ئێرانی وەدی هێنا، ئەمکارە تێچوویەکی قورس و بێوێنەی بۆ ئیسرائیل بوو. هاوکات بووە هۆی ناڕەزایەتیی ژمارێکی زۆری ئەمریکایی کە ئیسرائیل چیتر نەک وەک هاوپەیمانێک، بەڵکوو وەک بارێکی زێدەیی وێنا دەکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە وێناکردنی ئیسرائیل وەک هەڕەشەیەک بۆ هەمووان لە لایەن هاوپەیمانانی عەرەبی ئیسرائیل لە مانگی سێپتامبێردا، جەختی کرد: ئەم وێنایە ڕێگە بۆ پەیوەندیی تەواو نوێ هەمووار دەکات کە دەتوانێ ناوچەی ئێمە تووشی گۆران بکات. دەوڵەتی ئەمریکا ئیستا لەسەر دووڕێیانێکدا گیری کردووە: یان بەردەوام بێت لە واژۆکردنی چەکی سپی بە دۆلاری ماڵیاتدەرانی ئەمریکایی بۆ ئیسرائیل، یان بەشێک بێت لەو گۆرانە بنەمایی و ئیجابییە.
عێراقچی لە بەرامبەر ڕیوایەتی "نەدۆڕانی" ئیسرائیل و ئەوەی کە توانیویەتی بە هێرشەکەی خۆی ئێران لاواز بکات، جەختی لە زەبری هێرشەکان ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا کرد و ڕایگەیاند: ئێستاکە ڕیوایەتی "نەدۆڕان" کە تەوەری ماشین ئەستوورەسازیی ئیسرائیلە، نسکۆی هێناوە.
وەزیری دەرەوە ئێران هەروەها باسی لە قەیرانی ساختەیی لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران کرد کە چۆن لە تلاڤیڤ چیرۆکیتری بۆ هەڵبەستراوە و پەرەی پێدراوە و ڕاشیگەیاند: چەندین دەیەیە کە ئێمە پێداگرانە ڕامانگەیاندووە کە بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین و دوکتریەنی ئێمە بەپێی تێبینییە ئایینی، ئەخلاقی و ئەمنییەکانە، بەلام بەوەشەوە ترامپ، دەوڵەتی ئەمریکای بە ئاراستەی ئەو باوەڕە هەڵەیەدا بردووە کە ئێران ڕوو لە ڕووخانە. باوەڕێک کە واشنتۆن هان دەدا لە چوارچێوەی دیپلۆماتیک بترازێت و ڕوو لە "گوشاری لانێزۆری" بکات. سیاسەتێک کە تەنیا "بەرخۆدانی لانێزۆری"ی بەدواوە بووە.
ناوبراو لە درێژەدا هوشداری بە ترامپ دا کە هەوڵی رازیکردنی لایەنگرانی خۆی بدات و لە ڕێگەی ئاشتی و دیپلۆماسییەوە پێش بە قەیرانێکی نازەرووری بگرێت و بە زمانی ڕێزمەندانە و بەبێ دانانی مەرج و تێبینی، لەگەڵ گەلی ئێران بدوێت. چونکە ئێران هیچکات بەدوای شەڕ لەگەڵ ئەمریکا نەبووە و دانبەخۆداگرتنی فەرماندە ئێرانییەکان لە مانگی جۆزەردان، تەنیا هۆکاری سالممانەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا بووە.
Your Comment