AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٦ ١٥:٠٥

موحسن ڕەزایی: ئەمریکا هێرش بکات، مل بە ئاگربڕ نادەین

موحسن ڕەزایی: ئەمریکا هێرش بکات، مل بە ئاگربڕ نادەین

فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران وێڕای ڕەخنە لە پلانی مەترسیداری ترامپ بۆ تێوەگلاندنی جیهان لە شەڕی سێهەمی جیهانی، وتی: لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، چیتر مل بە هیچ ئاگربڕێک نادەین و هیچ بنکەیەکی ئەمریکایی لە ناوچەدا پارێزراو نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر موحسن ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران بە ئاماژە بە پیلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستیان لە شەڕی 12 ڕۆژە بە ئاژاوەنانەوەی ناوخۆیی، وتی: بەوەشەوە دوژمنان دەترسان کە دەنگی ناڕەزایەتییەکان ببێتە هۆی تۆکمەتربوونی کشی دیموکراتی ئێران، هەر بۆیە هەڵمەتیان کردە سەر دیموکراسی و دیالۆگ و بیسترانی دەنگی خەڵکی. لەو سۆنگەوە ئێران بەرەوڕووی پیلانێکی پلان بۆ داڕێژراوە و بیرلێ‌کراوە بوو کە لە لایەن خەڵکی هوشیاری ئێرانەوە پووچەڵ‌ کرایەوە.

سەرلەشکەر ڕەزایی بە ئاماژە بەوەی کە هەنگاوەکانی ترامپ، جیهان بە ئاراستەی شەڕی سێهەمی جیهانیدا دەبات، وتیشی: ئەمریکا و ئیسرائیل یارییەکی تۆقێنەریان دەست پێکردووە کە یەکەم هەنگاوە شەڕئاژۆیانەکانی هیتلێرمان لە شەڕی دووەمی جیهانی بیر دەخاتەوە. دیارە ئەگەر هەر ئەو کات پێش بە هیتلێر گیرابا، شەڕی دووەمی جیهانی دەستی پێنەدەکرد، بۆیە پێویستە ئەوڕۆ ژیرانی جیهان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش پێش بە شەڕئاژۆیان بگرن و جیهان نەخەنە دۆخی هەڵگیرسانی شەڕی سێهەمی جیهانی.

ناوبراو وێڕای نرخاندن و شانازیی بە هەستی بەرگری، بەرپرسایەتیی هەمبەر بە ڕووداوەکانی ناوچە و بەرپرسایەتیی هەمبەر بە هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورەی جیهانیی وەک کەڵکەی گەلی ئێران، هوشداری دا: لە ئەگەری هەر جۆرە دەستدرێژییەک لە لایەن ئەمریکاوە بۆ سەر خاکی ئێران، هیچکام لە بنکەگەلی ئەمریکایی لە ناوچەدا پارێزراو نابێت و چیتر مل بە هیچ ئاگربڕێک نادەین.

News ID 58304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha