بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام محەمەد قومی سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی، ئەوڕۆ شەممە 22ی سەرماوەز لە جەژنی لەدایکبوونی مێهرەبانی لە زانکۆی دەنگوڕەنگی ئێراندا، وتی: ئەوانەی خۆیان بە خاوەن بەهێزترین ئەرتەشی جیهان و باڵادەستی دنیا دەزانن، پاش شەڕی 12 ڕۆژە، بۆ ئاگربڕ دەپاڕانەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە زەروورەتی گێڕانەوەی ئازایەتی و زیرەکی و تەگبیری فەرماندەکان و یارمەتیدەرانیان لە شەڕی 12 ڕۆژە، وتیشی: ئەگەر بەرپرسێک سەرپێچی کرد و بەلارێدا ڕوویشت، دەبێ بە هەمان شێوە هەڵەکانی بگێڕدرێتەوە و داواکاری لێ بکرێت و مافی خەڵکی لێ بستێندرێتەوە.
Your Comment