بەژێکی کۆن لە ژێر دوورگەی مووریس دۆزرایەوە

لێکۆڵەران نیشانەگەلێکیان لە بەژێکی کۆنی ون بووی ژێر دوورگەی مووریس دۆزیوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سایێنس ئالرت، کریستاڵگەلێکی نوێ کە لە بە جێماوەکانی گەڕکانی دوورگەی مووریس دۆزراوەتەوە چەندین میلیارد ساڵ کۆنتر لە خودی ئەو دوورگەیەن.

ێکۆڵەران وا بۆی دەچن ئەوانە بەجێماوی بەژێکی بچووک بە ناوی مائوریتیان.

ئەو بەژە ون بووە سەردەمانێک بە ماداگاسکار و هیندستانەوە لکابوو کە بەژی زەبەلاحی گواندوانایان پێک دەهێنا. بەڵام لە نێزیک ٨٤ ملیۆن ساڵ پێشەوە لە ژێر بەژی ئارامدا ون بووە.

لوییس ئاشوال لە زانکۆی میتوانرسرند لە باشووری ئەفریقا دەڵیت: زەوی لە دوو بەشی لاو و پیر پێک هاتووە؛ بەژەکان کۆن و ئوقیانووسەکان لاون. مووریس دوورگەیەکە کە تیایدا هیچ بەردێک زیاتر لە ٩ ملیۆن ساڵ تەمەنی نیە. بەڵام بە لێکۆڵینەوە ل ەسەر بەردە کوچکینەکانی دوورگەکە زیرکۆنمان بینی کە تەمەنی زیاتر لە سێ ملیار ساڵ دەبێت.

هەرچەندە ئەو دوورگەیە تەمەنیکی ئاوەهای نییە بەڵام نێزیک ٨ تا ٩ ملیۆن ساڵ پێش بە مادە شلەمەنیەکانی گڕکانێکی گەورەی ژێر دەریا دروست بووە.

مووریس دوورگەیەکی بچووک لە مەودای دوو هەزار کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی بەژی ئەفریقایە.

 

News Code 8008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =