به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، جه‌بار یاوه‌ر له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: که‌نه‌دا و ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک هێزێکی پێشمه‌رگه پڕجهک ده‌که‌ن بۆشه‌ڕی دژ به داعش له عێراق.
ئه‌مینداری پێشمه‌رگه له وڵامی پرسیاری هه‌واڵنێرێک سه‌باره‌ت به هۆکاری دواکه‌وتنی شه‌ڕ دژی داعش له حه‌ویجه وتی: حکوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی به باش زانیوه که ئۆپراسیۆنی موسڵ پێش حه‌ویجه بکه‌وێت.
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که هه‌موو مانگێك ۳۶ هه‌زار پێشمه‌رگه له‌و ۴۱۵ ملیۆن دۆلاره‌ی ئه‌مریكا وه‌ك هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه دابینی كردبوو مووچه وه‌رده‌گرن.
ڕاشیگه‌یاندووه که جه‌ندین وڵات ئیستا هاوکاری سه‌ربازی و مه‌شق به پیشمه‌رگه ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کیش ڕاوێژکاریان له هه‌رێم هه‌یه و به‌رده‌وام چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌گاته پێشمه‌رگه.
Your Comment