به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئانادۆڵی، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی "قه‌ڵغانی فورات" سه‌ربازێکی تورک كوژراوه و سێ سه‌ربازی تریش برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
له به‌یاننامه‌ی سوپای تورکیا‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه که‌۱۴ چه‌كداری داعش كوژراون و ۱۲ پێگه‌ی ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه كراونه‌ته ئامانج.
رۆژی ۲۴ی ئاگوستی ساڵی ۲۰۱۶ سوپای توركیا به بیانووی یارمه‌تیدانی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی "قه‌ڵغانی فورات"ى له باكووری سوریا ده‌ستپێكرد.
Your Comment