به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیسماعیل قائنی، جێگری سوپای قودسی ئێران سه‌باره‌ت به سووریا وتی: ئه‌مڕۆ ئێمه له سووریا لاو و فه‌رمانده‌ی وه‌هامان هه‌یه که ڕۆژی یه‌که‌می ئه‌م شه‌ڕانه ئه‌زموونێکی وه‌هایان نه‌بوو، به‌ڵام له سایه‌ی ڕاوێژکاری فه‌رمانده ئێرانییه‌کانی وه‌ک شه‌هید هه‌مه‌دانی، ئه‌م لاوانه ئێسته به باشی ده‌توانن ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببنه‌وه. ئێمه ئه‌زموونی ۸ ساڵ شه‌ڕی خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌دام بۆ سووریا گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: هه‌فته‌ی پێشوو لانی که‌م ۱۰ هه‌زار تیرۆریستی نوێیان ڕه‌وانه‌ی سووریا کردووه و ته‌نیا له یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردوو ۳۰ جار هێرشی خۆکوژی کراوه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی سووریا. ئه‌مساڵ چاره‌نووسی شه‌ڕی سووریا یه‌کلایی ده‌بێته‌وه و ئه‌م شه‌ڕه درێژه‌ی ده‌بێت چون به پێی مان و نه‌مان داڕژاوه. هه‌ڵبه‌ت ئێمه درێژه به چالاکییه‌کانی خۆمان ده‌ده‌ین و شه‌ڕی خۆمان له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا ڕاناوه‌ستێنین.
ئه‌م فه‌رمانده ئێرانییه وتی: له سووریا له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانه‌وه مووشه‌ک به کاری دێت که ۱۰۰ هه‌زار دۆلار پاره‌ی کڕینیه‌تی. ئێمه له شه‌ڕی سووریادا هه‌رکات به‌ره‌وپێش چوونی باشمان هه‌بێت ئه‌مریکا داوای دانوستمان لێ ده‌کات، به‌ڵام دوای دانوستانه‌کان خۆی ڕێککه‌وتنه‌کان پێشێل ده‌کات.
قائنی زیادی کرد: کاتی خۆی ئه‌ردۆغان وتی ئێمه به زووی له مزگه‌وتی ئۆمه‌وییه‌کان له دیمەشق نوێژی جه‌ژنی قوربان ده‌خوێنین، به‌ڵام نه‌هاته دی؛ ئه‌ردۆغان له شه‌ڕی سووریادا هیچ کاره‌یه، ئه‌و ته‌نیا ئامرازی ده‌ستی که‌سانی دیکه‌یه، شه‌ڕی سووریا شه‌ڕێکی یه‌کجار هه‌ستیاره.
ئه‌و له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به ئه‌مریکا کرد و وتی: ئه‌مریکا له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له سێ شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان و سووریا دۆڕاندوویه‌تی و ۳ هه‌زار ملیار دۆلاری بۆ ئه‌م ۳ شه‌ڕه‌ش خه‌رج کردووه، هه‌ڵبه‌ت ترامپ ده‌ڵێت ۵ هه‌زار ملیار دۆلار خه‌رج کراوه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا دوای شکست له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌یه‌ویت به شه‌ڕی سووریا جارێکی دیکه خۆی ساخ بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نایه‌ته دی. ته‌کفیرییه‌کان هه‌ر له کۆنه‌وه هه‌بوون و ئه‌مریکا ئه‌وانی دروست نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌مریکا له‌سه‌ر جه‌هلی ئه‌مانه په‌ره به ئاڵۆزی و شه‌ڕ له ناوچه‌که‌دا ده‌دات.
Your Comment