به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، هێزه‌کانی ئاسایش و خه‌ڵکی عێراق له میانه‌ی شه‌ڕی خۆیان له دژی تیرۆریسته‌کانی داعش له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ چه‌ندین ناوچه و گوندی گرنگیان ئازاد کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حه‌شدی شه‌عبی عیراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ۱۱۵ کیلۆمه‌تر له درێژه‌ی ئۆپراسیۆنی موسڵ ئازاد کرا و سه‌رجه‌م له ۵ ڕۆژی ڕابردوودا که ئۆپراسیۆنی ڕۆژئاوای موسڵ ده‌ستی پێکردووه ۷۰۵ کیلۆمه‌تری چوارگۆشه ئازاد کراوه. هه‌روه‌ها ۴۷ ئه‌ندامی داعش‌یش کوژروان و ۵ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی کرد: دوای کۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئه‌لاین له باشووری ڕۆژئاوای موسڵ هێڵی یارمه‌تی گه‌یاندن به ئه‌ندامانی داعش پچڕاوه که ئه‌مه‌ش یه‌کجار گرنگه. ئێمه ۵ گوندمان ئازاد کردووه و ۶ بنکه‌ی سه‌ره‌کی داعش له ڕۆژئاوای موسڵ له‌ناو چووه.
جه‌عفه‌ر حوسه‌ینی وته‌بێژی که‌تیبه‌کانی حزبوڵای عێراق له کۆنترۆڵ کردنی جاده‌ی نێوان موسڵ و ڕه‌قه‌ی سووریا هه‌واڵی دا.
هه‌ر له‌مباره‌وه "ئه‌بو عه‌لا دولایی" له فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی تهڵعهفهر له ڕۆژئاوای موسڵ ئازاد کرا، له سووریا ده‌که‌وینه دوای ئه‌ندامانی داعش.
حه‌شدی شه‌عبی هه‌روه‌ها دوێنێ به‌رزاییه‌کانی عدایه له ڕۆژئاوای موسڵی کۆنترۆڵ کرد که ناوچه‌یه‌کی ستراتیژییه. هه‌روه‌ها له‌م ناوچه‌یه‌دا گوندی قاهرهش ئازاد کراوه.
گونده‌کانی ڕه‌حمانییه، کۆخ، ههداجه و ئهبوفشکه له ڕۆژئاوای موسڵ له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه کۆنترۆڵ کراوه.
له باشووری موسڵیش هێزه‌کانی سوپا و پۆلیسی عێراق گونده‌کانی مونیره و که‌تییه-یان له ته‌نیشت حه‌مام عه‌لیل ئازاد کردووه.
Your Comment