بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سێرگەی تیسیویلۆف وەزیری وزەی ڕووسیا، وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندی لە ڕەوتی هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا و هەوڵی بەرپرسانی دوو وڵاتەکە بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنە دوولایەنەکان لە بەشی گواستنەوە، وزە و هێزگەیی وتی: ئێران بە شێوەی جیدی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوان دوو ولاتەکەی خستووەتە دەستووری کارەوە و سەرجەم بەستێنە پێویستەکان بۆ هاوکاری هاوبەشی خۆش کردووە؛ هیچ لەمپەرێک لەسەر ڕێگای هاوکاری تاران و مسکۆ بوونی نیە.
ناوبراو هیوای خواست کە ئەو هاوکاری و هاتوچۆیانەی شاندە دیپلۆماتیکەکان ببێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری پێوەندی دوو وڵاتەکە و زیادی کرد:ئولگووی هاوکاری سەرکەوتووی ئێران و ڕووسیا دەیسەلمێنێت کە سەردەمی تاک لایەنەیی لە جیهاندا نەماوە.
وەزیری وزەی ڕووسیاش وتی: بەختەوەرانە لە سێبەری ورەی بەرپەرسانی دوو وڵاتەکە هاوکاری سازێنەر لە چوارچێوەوی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری ئێران و ڕووسیا پێک هاتووە و بەرپرسان بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان بەردەوام لە پێوەندیدان و هیچ لەمپەر، گوشار یان گەمارۆیەک ناتوانێت کێشە لە ڕەوتی هاوکاریە بازرگانی و ئابوورییەکان دروست بکات.
سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە هیچ لەمپەرێک لەسەر ڕێگای هاوکاری ئیران و ڕووسیا بوونی نییە، وتی: ئولگووی هاوکاری سەرکەوتووی ئێران و ڕووسیا دەیسەلمێنێت کە سەردەمی تاک لایەنەیی لە جیهاندا نەماوە.
News ID 56847
Your Comment