ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دەوڵەتی بەشار ئەسەد، بەردەوام بۆ پەکەکە پەناگە و پاڵپشتێک بوو کە ئەم هێزە کوردانەی وەک باڵی گوشار لە دژی ئەنقەرە بە کار دێنا. بەڵام بە ڕووخانی بەشار ئەم هاوکێشە ناوچەییەش کۆتایی پێهات و لەگەڵ هاتنە سەرکاری ڕژیمی جۆلانی کە لە لایەن ئەنقەرەوە پاڵپشتی دەکرێت، پەکەکە ناچار بوو کۆتایی بە چەندین دەیە شەڕی چەکدارانەی لە دژی تورکیا بهێنێت و هەڵوێستی تێپەڕینی ئاگادارنە بەرەو سیاسەتی بەری لە توندوتیژی بگرێتە بەر. لەمناوە ڕێوڕەسمی چەکدانان و چەکسووتاندنی هێمایین لە 11ی جووڵای لە سلێمانییە، نە سەرکەوتن بوو و نە کۆتایی هاتن بەو گرووپە، بەڵام دەتوانێ خاڵێکی وەرچەرخانی مانادار بێت لە بوارێک کە زیاتر لە 40 هەزار کوژراوی لێ کەوتەوە و ڕۆڵێکی دیاریکەری بوو لە بیچمدان بە شوناسی سیاسی و نەستی بە کۆمەڵی کوردەکان.
گۆڕانکاری ئایدیۆلۆژیکی پەکەکە لە ژێر کاریگەریی ئەندێشەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دوورکەوتنەوە لە مارکسیزمی ئۆرتۆدۆکس و هەنگاونان بەرەو جۆرێک هاوژینی لە نەتەوەخوازیی کوردی، خۆسەریی فەرهەنگی و کۆنفێدراتیوی دیموکراتیکی نیشان دەدا. ئۆجەلان لە بەرهەمەکانی لە زینداندا، جەخت لەو خاڵە دەکات کە "ڕزگاریی گەلی کورد تەنیا بە ئامرازی سەربازی مومکین نابێت؛ بەڵکوو پێویستی بە شۆڕشێک لە هوشیاریی و ئاگاییە کە پشتئەستوور بە مێژوو، زمان و نەریت بێت". لە "دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی" و "مانیفێستۆی شارستانێتی دیموکراتیک" ئەو بە ڕەتکردنەوەی مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە، باس لە سیستەمێکی دیموکراتیک دەکات کە تێیدا "شوناسە جۆراوجۆرەکان لە پەنای یەک، بەبێ هێژمۆنی، بە هاوژینی دەژین". ئەم ئاڵوگۆڕییە هزرییە ئەگەرچی جێی لێکدانەوە و تەنانەت ڕەخنەیە، بەڵام بۆ تێگەیشتن لە مانەوەی سیاسیی پەکەکە، گرینگە.
بەوەشەوە ئەوی لە سلێمانی کرا نەک هێمای سەرکەوتنی ئایدیۆلۆژیک، بەڵکوو جۆرێک تێپەڕین لەو و ڕەنگە پێناسەی دووبارەی بوو کە لە گەرووی ئۆجەلانە ئەبیسترا کاتێ دەیوت: "ئەم تێپەڕینە خۆویستانە لە قۆناغی شەڕی چەکدارانە بۆ قۆناغی سیاسەت و یاسای دیموکراتیکە". بەڵام بەوەشەوە ئەو پرسیارە گرینگە هەر لە جێی خۆیەتی: ئایا کۆتایی خۆویستانەی شەڕ، نیشاندەری کامڵبوونی ئایدیۆلۆژیکە یان تەنیا تەسلیمبوونە لە بەرامبەر داڕمان؟
ئەو پرسیارە وەڵامێکی ڕوونی نییە، چونکە پەکەکە لە ماوەی چوار دەیەدا، هاوکات هێمای بەرخۆدان و دابڕان بووە: بەرخۆدان هەمبەر بە سڕانەوەی شوناس و دابڕان لە پێکهاتە فەرمییەکانی سیاسەت. شەڕی چەکدارانەی ئەو گرووپە نە بەرهەمی زەینێکی ئابسترە، بەڵکوو بەرهەمی سڕانەوەیەکی ڕاستەقینە و ڕێکخراوانە بوو: قەدەغەی زمانی کوردی، خاپوورکرانی گوندە کوردنشینەکان، و تۆڕێک لە زیندانەکان کە ئامانجیان لەناوبردنی شوناسی بە کۆمەڵی کوردەکان بوو. تێچووی ئەو بایکۆتانە، هێشتاش قورسایی بە سەر دەروونی کۆمەڵگای کوردیدا هەست پێدەکرێت و لە دوا ڕستەی مەزلووم دۆغان کە لە 1982 لە زیندانی ئامەددا خۆی ئاگر تێپەڕدا و وتی "تەسلیم خەیانەتە و بەرخۆدان ژیانە" ڕەنگ دەداتەوە؛ ڕستەیەک کە زیاتر لەوەی دروشم بێت، دوکتۆریەنی سەرپێچییەکی بوونگەرایانەیە.
بوونی گێڕانەوەی لەو چەشنە و دەیان نمونەی تری دیکە لە مێژووی پەکەکەدا، چالشن لە بەردەم ڕوانینی ساکارخوازانەی چەکدامالین. چونکە ئەمانە بیرهێنەرەوەی چەمکی "ژیانی ڕووت"ی جۆرجۆ ئاگامبێنن: ئەو مرۆڤانەی کە تەنیا دەسەڵاتیان، چونیەتی بزربوونیانە. لەو ڕوانگەوە، چەکدانان نە تەنیا بە مانای بووژانەوەی دەروونی، بەڵکوو بە جۆرێک دابڕانی دڵتەزێنی مانای سیاسی لە نەستی مێژووییشە.
لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیا ئەو هەنگاوە بە هەنگاوێکی هێمایین و ئەرێنی هەڵدەسەنگێنێت، بەڵام هێشتاش هەڵوێستێکی ڕوونی لەوبارەیە دەرنەبڕیەوە و بگرە بەردەوامە لە سڕینەوەی شارەوانە کوردەکان، بەکار هێنانی بەربڵاوی یاساگەلی دژە تیرۆریزم و زیندانیکردنی پەرلەمانتارانی کوردی دەمپارتی. ئەگەرچی ئەردۆغان باس لە دانانی کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی بۆ لێکدانەوەی ڕەهەندە یاساییەکانی ئاوێتەبوونەوەی دووبارەی هێزە پێشووەکانی پەکەکە دەکات، بەڵام نیشانەیەک لە ڕیفورمی بنەمایی لە دەستوور یان بە فەرمیناسرانی زمان و شوناسی کوردی بەرچاو نایێت.
سەرکردایەتی پەکەکەش هەستی بەم دووفاقەییە لە دەوڵەتی ئەنقەرە کردووە و موراد قەرایلان لەوبارەیە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە: "دەبێ هەنگاوی یاسایی هەڵگیرێت... ڕیفۆڕمی یاسایی دەبێ پێش هەر شتێک بێت، دەنا درێژەی کارەکان زۆر دژوار دەبێت". ئەم لێدوانە ئەگەرچی بە زمانی ئارام دەبڕاوە، بەڵام هەڵگری هوشدارێکی جیدییە: ئاشتی بەبێ پێدانی یاسای سیاسی، ئاشتییەکی نیوەچڵە.
کەواتە ئاشتی نەک بە پەیمانی فەرمی یان ڕێوڕەسمی هێمایین، بەڵکوو بە هەلی ئامادەبوونی ناچەکدارانەی شەرڤانانی پێشوو لە شارەکان وەدی دێت کە پێشتر لە سێبەرەکانیدا خۆیان دەشاردەوە. ئاشتی لە کتێبی وانەی خوێندن بە زمانی کوردیدا خویا دەبێ. لە هەڵبژاردنی شارەوانگەلێک کە جێیان نادرێتە سەرپەرەشتان و زیاتر لە هەمووان لە ئیاردەی دەوڵەت بۆ بەسەرکردنەوەی کوردەکان نە وەک هەڕەشە، بەڵکوو وەک هاووڵاتییەک. بە واتایەکی تر لە ناسین و بە فەرمی ناسینی شوناسی کوردەکاندا.
Your Comment