AP ١٤٠٥ خەرمانان ٣٠ ٢٠:٣٦

عێراقچی ڕاستییەک بە ئەمریکا دەڵێت

عێراقچی ڕاستییەک بە ئەمریکا دەڵێت

لە وەڵامی گۆڤاری ئیسرائیل هیومدا، وەزیری دەرەوەی ئێران نووسیویەتی: کاتی ئەوە هاتووە واشنتۆن خۆی لە کۆت و بەندەکانی ڕزگار بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی وتارەکەی گۆڤاری ئیسڕائیل هیوم، جەختی کرد: لۆبی ئیسرائیل چیتر درێغی ناکات لە ئاشکراکردنی ڕۆڵ و کاریگەری خۆی لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە گۆڤاری خاوەندارێتی میریام ئەدێلسۆن کە وتەبێژی ئەم لۆبیەیە، بە ئاشکرا باس لەوە کراوە کە سیاسەتی ئەمریکا دەبێت بە جۆرێک بێت کە ئەمریکا باج بدات بۆ هەر بێڕێزییەک یان دەستدرێژییەک بەرامبەر ئیسرائیل!

عێراقچی جەختی لەوە کردەوە: کاتی ئەوە هاتووە واشنتۆن خۆی لەم کۆت و بەندانە ڕزگار بکات.

News ID 60476

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha