بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند؛
چەند ساتێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-1ی دیکەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بەهۆی ئاگری سیستەمی نوێی بەرگری پێشکەوتووی ئاسمانی سوپای پاسداران و لەژێر کۆنترۆڵی تۆڕی بەرگری ئاسمانی یەکگرتووی ئەو وڵاتە لە ئاسمانی گەرووی هورمزدا ڕێگری لێکرا و لەناوچوو.
خاڵی گرنگ ئەوەیە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە پێشکەوتووە کە بە قەسابی قەندەهار ناسراوە و 20 هەزار کاتژمێر فڕینی بەسەر ئاسمانی ئەفغانستاندا هەیە، ماوەی چەند ساڵێکە لەلایەن ڕێکخراوی شەڕی هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە جێهێڵراوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ9 جێگەی گرتووەتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی لەناوچوونی بەشێکی زۆری فڕۆکەکانی MQ9ی ئەمریکی، ناچار بووە جارێکی دیکە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بەکاربهێنێتەوە؛ هەردووکیان بە فەزڵی خودا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن سیستەمی بەرگری نوێی سوپای پاسدارانەوە ڕاو دەکرێن.
Your Comment