چەکدانان
-
حزبوڵای عێراق: سەرەتا پێشمەرگە چەک دابنێت پاشان ئێمە
لیواکانی حزبوڵای عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ حکومەت سەبارەت بە ڕێکخستنی دۆخی "چەک" پەیوەستە بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک مەرج.
-
پەکەکە مەرجی چەکدانانی یەکجاری ڕاگەیاند
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل، جارێکی دیکە هۆشداریدا لەوەی پرۆسەی ئاشتی ئێستا بەبێ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرکەوتوو نابێت.
-
ئەردۆغان: هەسەدە دەبێ چەک دابنێت؛ تەماحمان لە خاکی کەس نییە
سەرۆکی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین ڕێکخراوێکی خوداییخواز کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئێمە، لە سنوورە باشورییەکانی تورکیادا پەل داکوتێت. هەسەدە دەبێ چەک دانێت.
-
پاشهاتی شەڕی هەسەدە و ڕژیمی جۆلانی بۆ خەڵکی سووریا
ڕۆژنامەی نەیشنەڵ لە ڕاپۆرتێکدا بەپێی ڕانەپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچی نێوان هەسەدە و دیمەشق، پێشبینی هەڵگیرسانی شەڕێکی قورسی لە نێوان کوردی سووریا و هێزەکانی جۆلانی دەکا و دەڵێ قوربانیانی سەرەکیی ئەو دۆخە خەڵکی مەدەنی ئەمبەر و ئەوبەری فوراتە.
-
ئایا ئۆجەلان دەتوانێ مێژوو بە ئاڕاستەیەکی تردا ببات؟
ڕێکخراوی ستیمسۆن لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە پڕۆسەی یەکساڵەی ئاشتەوایی پەکەکە و تورکیا، نووسی: ڕەنگە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەیی زیندانیی پەکەکە، هەم وەک کەسێک کە ئەو ڕێکخراوەی بنیات نا و هەمیش لەپێناو چارەسەریی کێشەی کورد هەڵدەوەشێنێتەوە، لە مێژووی ڕۆژهەڵاتیناویندا تۆمار بکرێت.
-
کارناسی تورک باسی دەکات؛ ڕێککەوتنی ئێران و تورکیا لە سووریا
کارناسێکی تورکیا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی هاکان فیدان بۆ داڕشتنی ئاسایشی نوێ لە ناوچەدا، وتی: ئێران و تورکیا سەرەڕای ناکۆکییان لە دۆسیەی سووریادا، بە ئاراستەی هاوکاریدا دەچن.
-
ساڵح موسلیم باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی کورد و دیمەشق دەکات
ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە، تورکیا و دەوڵەتی کاتی سووریای بە هاوکاری بۆ ئاستەنگنانەوە لە بەردەم گفتوگۆی کورد و دیمەشق تاوانبار کرد و وتی: دیموکراسی مەرجی ئاوێتەبوونە؛ ئەگەر دیمەکراسی نەبێت، ئاوێتەبوونێکیش لەئارادا نابێت.
-
ئەنقەرە چۆن بەرەوڕووی پڕۆسەی ئاشتی دەبێتەوە؟
یەروان سەعید لە یادداشتێکی شرۆڤەیی کە بۆ ڕۆژنامەی نەیشنەڵ نووسیویەتی، دەڕوانێتە نەبوونی چوارچێوەیەکی ڕوون و جێمتمانە لە لایەن تورکیاوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی، چەکدانان، گەڕانەوە و ئاوێتەبوونی کۆمەڵایەتی و ئابووریی هێزەکانی پەکەکە.
-
تورکیا: ڕەوتی چەکدانانی پەکەکە دەبێ لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەنقەرە بێت
جێگر و وتەبێژی پارتی داد و گەشە(AKP) لە پەیجووری و چاودێریی ڕەوتی چەکدانانی پەکەکە لە لایەن ئەرتەشی تورکیا و ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانی(میت) ئەو وڵاتەهەواڵی دا.
-
حزبوڵڵای عێراق: هەرگیز چەک دانانین
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێڕاق لەسەر ڕەوا بوونی چەکەکانی ئەو هێزانە لە درێژەی بەرگری لە وڵات جەختی کرد.
-
میتی تورکیا لیستی ئەندامانی پەکەکەی ناو یەپەگە بڵاو دەکاتەوە
میتی تورکیا ئیدعای کرد کە لیستێکی لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە ئامادە کردووە کە پاش بڕیاری چەکدانانی ئەو ڕێکخراوە بە چەکەکانیانەوە تەڤڵی یەپەگە بوون.
-
کێ مۆڵەتی کشانەوە بۆ هەرێمی کوردستانی بە پەکەکە داوە؟
نیوعەرەب لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە ڕەوتی کشانەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بەرەو خاکی هەرێمی کوردستان و دەپرسێت، ئایا دەوڵەتی فیدراڵی عێراق یان هەرێمی کوردستان ڕازی بەو کارە بوون، یان تەنیا لەڕووی ناچاری بووە؟
-
ڕای جەمیل بایک لە سەر چەکدانانی هەسەدە
هاوسەرۆکی کۆنسەی سەرکردایەتی پەکەکە(KCK) هوشداری دا کە داواکاریی هەندێک لایەنی سیاسی بۆ چەکدانانی هێزە کوردەکانی سووریا، بە مانای چاوپۆشی لە هەڕەشە ڕاستەقینەکان لە دژی خەڵکی کوردستانی سووریایە.
-
ڕۆژئاوا پێی وایە بە گوشاری ئابووری ئێران دەبەزێنێت
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: ڕۆژئاوا پێی وایە بە گوشاری ئابووری دەتوانێ، ئێران ببەزێنێت و ئەوە لە کاتێکدایە کە گەلی ئێران بە بەرخۆدان و ئیمان لەو قۆناغەش تێدەپەڕن.
-
پەیوەندییەکانی پڕۆسەی ئاشتی تورکیا بە کوردی سووریاوە
نەشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانیتە پەیوەندییەکانی پڕۆسەی ئاشتیی تورکیا و پەکەکە، بە بێدەنگیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەمبەر بە هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)؛ بەتایبەت پاش داواکاریی ڕاستەوخۆی دوڵەت باخچەلی لە ئۆجەلان بۆ ڕازیکردنی هەسەدە بە چەکدانان.
-
باخچەلی: ئۆجەلان کوردی سووریه هان بدا بۆ چەکدانان
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا داوای لە ئۆجەلان کرد کە بە ناردنی پەیامێکی ڕاستەوخۆ، هێزەکانی کوردی سووریا ڕازی بە چەکدانان بکات.
-
نوێنەری جیهادی ئیسلامی لە ئێران بۆ مێهر:
ڕەزامەندیی مەرجدار؛ هێڵە سوورەکانی حەماس لە وەڵامدانەوە بە ترامپ
نوێنەری جیهادی ئیسلامی لە ئێران بە ئاماژە بە وەڵامی بزووتنەوەی حیماس بۆ پلانی ئاگربڕی ترامپ لە غەزە، وتی: کشانەوەی یەکجاریی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و چەکدانەنانی بەرخۆدان دوو هێڵی سووری حیماس لە وەڵامی بۆ پلانەکەی ترامپ بوو.
-
بۆچی تێکەڵ بوونی هەسەدە لەگەڵ هێزی جۆلانی هاوکاتی چەکدانانی پەکەکە بوو؟
نەیشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە دوامۆڵەتی دیاریکراو بۆ ئاوێتەبوونی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا و چەکدانانی پەکەکە تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی و دەپرسێت، ئایا هاوکاتی ئەو دوامۆڵەتانە، بڕیارێکیان لەپشتە یان بەهەڵکەوتن؟
-
وەزیری دەرەوەی پێشووی لوبنان بۆ مێهر:
بەرخۆدان تەسلیمی دوژمن نابێت؛ چەکدانان لوبنان لە زلکاودا نوقم دەکات
وەزیری دەرەوەی پێشووی لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە بەرخۆدان لە پلانی چەکداناندا، تەسلیمی دوژمن نابێت، جەختی کرد کە چەکدانان، لوبنان لە زلکاودا نوقم دەکات.
-
پڕۆسەی ئاشتی کورد و تورک بە کوێ گەیشت؟
سارا گلین لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری گرین لێفتدا بڵاوی کردۆتەوە، سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی کورد لە تورکیا دەڵێ: بایکۆتی سیاسی، درێژەی هەڵاواردنی پێکهاتەیی دژی کورد و سیاسەتی دووفاقەی دەوڵەتی تورکیا بۆتە هۆی ئەوەی پرۆسەکە لە بری ئاشتی، ببێتە ئامرازێکی سیاسی بە دەستی دەسەڵاتادارنەوە.