AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٩ ١٤:٤٥

تێکشکاندنی سێ گرووپی تیرۆریستی لە ئێران ڕاگەیێندرا

تێکشکاندنی سێ گرووپی تیرۆریستی لە ئێران ڕاگەیێندرا

وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا لەناوبردنی سێ ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سەر بە تاقمە تیرۆریستییەکانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەکدارێکی سەر بە تاقمێکی تیرۆریستی جودایی خواز کە پیلانی تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی پاسەوانی ئاسایشی لە شاری پیرانشار هەبوو، لە لایەن سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان کوژرا..

لە میانەی چالاکییەکی پێشوەختەی سەربازە بێ ناونیشانی ئیمام زەمان (د.خ) لە بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعاتی گشتیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، یەکێک لە چەکدارەکانی تاقمێکی تیرۆریستی جودایی خواز کە بەنیازی تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی پاسەوانی ئەمنیەتی لە پیرانشار بوو، خستە بۆسە و کوشتیان.

هەروەها لە کرمان و ئەلبورزیش دوو گروپی تیرۆریستی تێکشکێندران.

News ID 60469

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha