بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزاد شەریفی، بە ئاماژە بەوەی کە "گوڵوەنی"، چارشێوێکی دێرین و ڕیشەدارە لە مێژوو و شارستانییەتی ئێرانی لای گەلانی لۆر، لەک و کورد، وتیشی: ئەو دەسرە نەریتییە چوارگۆشەیە بە پێشینەی چەند هەزار ساڵە، بڕیارە وەک هێما و شوناسی ژنانی زاگرۆسنشین و باڵوێزی فەرهەنگی ڕۆژئاوای ئێران لە پێشانگای نێودەوڵەتی تاران لە ڕێبەندانی ئەمساڵی هەتاویدا نمایش بدرێت.
ناوبراو بە نرخاندنی ئەو دەسرە خۆجێیەی ئیلامی وەک کۆنترین سەرچاوەی فەرهەنگی لە بواری چارشێوی ژنان بەپێی نەخشەکانی تەختی جەمشید و بەردەنووسە مێژووییەکانی لورستان، بیری هێنایەوە: لە ساڵی 1397، شێوەی بەستنی گوڵوەنی بە هاوبەشی لە نێوان پارێزگاکانی ئیلام، لورستان و هەمەدان لە ڕیزی ئاسەواری نیشتمانی و لە ساڵی 1399 لە ڕیزی ئاسەواری نامەعنەویی ئێراندا تۆمار کراوە.
بەڕیوەبەری میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری و پیشەی دەستی ئیلام لە نمایش دەسرەی گوڵوەنی ئیلامی لە پێشانگای نێودەوڵەتی تاران لە ڕێبەندانی ئەمساڵی هەتاوی وەک باڵوێزی فەرهەنگی ڕۆژائاوی ئێران هەواڵی دا.
News ID 56201
Your Comment