بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "الحدث"، وێڕای داکۆکی لە زەروورەتی یەکگرتوویی نیشتمانی سووریا و ئامادەیی کوردەکانی سووریا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق، لە دەسپێکی دانوستانەکان بۆ گەڕاندنەوەی دامودەزگا دەوڵەتییەکان بۆ کوردستانی سووریا و تێکەڵبوونی نزیکەی 100 هەزار هێزی هەسەدە لە ئەرتەشی نیشتمانی سووریا هەواڵی دا.
کۆبانی بە ئاماژە بوەی کە دەوڵەتی دیمەشق ئامادەیی خۆی بۆ بە فەرمی ناسینی مافی فەرهەنگی و زمانی کوردەکان لە پەنای زمانی عەرەبی، وتیشی: ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ گەڕانەوەی دامودەزگا دەوڵەتییەکانی سووریا بۆ شارەکانی ڕەقە، حەسەکە و دیرەزور.
ناوبراو هەروەها گفتوگۆی 3 کاتژمێرەی خۆی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی دەوڵەتی سووریا ئیجابی هەڵسەنگاند و لەگەڵ جەختی لەوەش کرد کە هەموو لایەنەکان پێداگرن لە پاراستنی یەکگرتوویی سووریا و ڕاپەڕاندنی سیاسەتی لامەرکزی بە مانای دابەشبوونی ئەو وڵاتە نییە.
Your Comment