بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، لە وەڵامی هەواڵێکی ساختەدا، لە ئێکس نووسیویەتی: ئێران هەروا پابەندە بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی پەرەپێدانی چەک و ڕێککەوتنی پارێزبەندی.
. بە پێی ئەو یاسایە نوێیەی کە لە لایەن مەجلیسی شۆرای ئیسلامییەوە پەسەند کراوە، کە لە کاردانەوە بە هێرشە نایاساییەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پەسەند کراوە، هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تەنیا لە ڕێگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە هۆکاری سەلامەتی و ئەمنیی ئاشکرا ڕێکدەخرێت.
ناوبراو درێژەی دا: واقیعەکە ئەوەیە، بۆ گەلی ئێران، ئەوەی بەڕاستی "پەیامێکی تێکدەر" دەنێرێت و "چارەسەری دیپلۆماسی" لەناو دەبات، تەواو ئاشکرایە: پشتیوانی ئاشکرای ئەڵمانیا بۆ هێرشی نایاسایی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لەوانەش هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ، کە بە "کاری دزێو" وەسفیان کردووە کە بەناوی ڕۆژئاواوە ئەنجامدراوە. هەروەها ئەڵمانیا بە نامەردانە پشتگیری لە هێرشی نایاسایی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد، هێرشێک کە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەک و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کرد.
عێراقچی ڕایگەیاند: ئێستا پشتیوانی ئاشکرای ئەڵمانیا بۆ بۆردومانی ئێران، ئەو تێڕوانینەی بە تەواوی لەناوبردووە کە ڕژێمی ئەڵمانیا جگە لە خواستی خراپ و دوژمنایەتی بەرامبەر نەتەوەی ئێران هیچی دیکەی نییە.
Your Comment