بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند کە ئێرانییەکان هاوکات لەگەڵ پابەند بوون بە ئاشتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان لە نیشتمانی خۆیان بەرگری دەکەن و لە ئەو بابەتە کۆتایی ناکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وتی: هیچکەس لە هیچ ئاستێکی نێودەوڵەتی ناتوانێت ئەو هێرشانە پساو بدات.
هەروەها وتیشی کە بێ وگمان گەلی ئێران ئیزن نادەن کە ئێران ببێتە شوێنی هەڵاماتی جەنایەتکاران و لە بەرانبەریاندا دەوەستنەوە.
بەقایی سەفەرەکەی عێراقچی بۆ ڕووسیاشی زۆر گرینگ وەسف کرد چونکوو ئەو وڵاتە دۆستی دێرینی ئێرانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی کە داکۆکی ئێمە ئێستا لەسەر بەرگری لە ئێرانە و ئیزن نادەین هیچ بابەتێکی پەراوێزی وەکوو دانوستان ئێمە بەلاڕێدا ببات
بەقایی وتیشی کە هەوڵی ئەمریکا بۆ هیرش بۆ سەر ئێران دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و خەسارەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی شوێنگیری دەکرێت.
ناوبراو راشیگەیاند کەە هاوکات لەگەڵ شەڕی فیزیکی بۆ سەر ئێران شەڕێکی دەروونیش خەریکە بەڕێوە دەچێت. یاری لەگەڵ وشەکان و ئەوەی کە هەوڵ بدەن هێرشی ئاشکرا وەکوو ئۆپراسیۆنێک کە گوایە دەستی خۆیان وەپێش خستووە، بەشێک لە شەڕی دەروونییە.
هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە پێوەندیداین. لەگەڵ ئەمریکاش بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە پێوەندی بووین و دانوستانەکانی مەسقەت بە پشێنیاری ئەمریکا بەڕێکەوت و ئێرام بە نیازپاکییەوە تێیدا بەشداری کرد بەڵام لە کۆتاییدا هێرشی کرایە سەر.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دووفاقەیی گرۆسی و لەلایەکیش داخوازی بۆ سەفەر بۆ ئێران وتی: ئەو ئەبێ وەکوو کەسێکی بێ لایەن و پابەند بە یاسای هەبێت .
هەروەها سەبارەت بە تویتەکەی دوێنێ شەوی ترامپ بۆ هەڕەشە لە ئێران وتی: ئێرانییەکان خۆیان دەزانن چۆن لە نیشتمانی خۆیان بەرگری بکەن و باج بە کەسیش نادەن.
ناوبراو سەبارەت بە داخستنی گەرووی هورموز وتی: هەموو توانی خۆمان بۆ بەرگری لە ئیران و سەروەری نەتەوەیی و گەل و بەرژەونەدیمان خستووەتە گەڕ.سەبارەت بە ئەوەی کە چۆن بەرگری دەکەین و دوژمن پەشیان دەکەینەوە لە ئەستۆی بەرپرسانی پێوەندیدارە و داخستنی گەرووی هومرموز لە ئاستی هێزە چەکدارەکانی ئێران لێک دەدرێتەوە.
Your Comment