AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣١ ١٣:٤٢

نوێترین هەواڵ لە هێرشی تیرۆریستیی ئیسڕائیل بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران

نوێترین هەواڵ لە هێرشی تیرۆریستیی ئیسڕائیل بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران

دوایین ھەواڵ لەسەر دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێدەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم ڕاپۆرتە نوێترین هەواڵی بارودۆخی دەستدرێژیی ڕژێمی بەدناوی زایۆنی لە دەخاتە ڕوو.

سیخوڕێکی مۆساد لە یەزد دەستگیرکرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەرۆکی دادوەری پارێزگای یەزد، ڕایگەیاند: سیخوڕێکی پەیوەندیدار بە موساد لە پارێزگای یەزد دەستگیرکرا.


شەهید کردنی ٥ پارێزەری نیشتمان لە خوڕەماباد
ئیدارەی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی لوڕستان نووسی: خەڵکی بەشەرەفی لوڕستان ئاگادار دەکەینەوە کە لە هێرشەکانی سەرلەبەیانیی ڕژێمی دڕندە و خوێنڕێژی زایۆنی بۆ سەر ئامانجەکانی خوڕەماباد، پێنج لاوی خۆشەویستمان شەهید بوون.

وەجبەیەک بۆمبی دەستی لە گیلان دۆزرایەوە
فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای قودس لە گیلان ڕایگەیاند: بۆمبێکی دەستساز کراو ئامادەکراو بۆ ئۆپەراسیۆن، کە لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەنجامدانی چالاکی تێکدەرانەی بەربڵاو لەو پارێزگایە ئامادەکرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.

شەهادەتی تازەلاوی ئێرانی لە قوم

تازەلاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بینایەک لە شاری قوم شەهید بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 3:30 خولەکی سەرلەبەیانی ، باڵەخانەیەک لە شەقامی بێهشت لە ناحیەی سالاری قوم کرایە ئامانج کە تازەلاوێکی تێدا شەهید بوو و ژمارەیەک بریندار بوو.

2 هێزی سەربازی دەزفول شەهید کران

دوو هێزی سەربازی ئێران لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر دزفوول شەهید بوون.

هێرش بۆ سەر ئەسفەهان

ڕژێمی زایۆنی هێرشی کردە سەر چەند خاڵێک لە ئیسفەهان؛ هێرش نەکرایە سەر پاڵاوگەکەی ئەو شارە.

شەهادەتی چوار کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات

هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوەندێکی پەروەردەیی لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات
؛ دوابەدوای هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەکێک لە ناوەندە پەروەردەییەکانی فەیلەقی عاشورا لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، چوار پارێزەری ئازای نیشتمان شەهید بوون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

News ID 55639

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha