بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن بە پێچەوانەی پاگەندە پێشووەکانی کە ئیسرائیلی هان دا بۆ هێرش بۆ سەر ئێران، جەختی کرد کە ئاژانس هیچ بەڵگەیەکی لەسەر هەوڵی تاران بۆ دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەبەردەست نەبووە.
گرۆسی جەختی کرد: من نازانم ئایا ئێران بە شێوەی شاراوە خەریکی چێ کردنی چەکی ئەتۆمی بووە یان نا بەڵام ئەوەی کە ئێمە زانیاریمان لەسەری بوو و ئاگادار دەکراینەوە، هیچ بەڵگەیەکی تێدا بەدی نەکرا کە خەریکە چەکی ئەتۆمی چێ دەکات.
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن دانی پێدانا کە ئەو ناوەندە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر هەوڵی ئێران بۆ دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەبەردەست نەبوو.
News ID 55569
Your Comment