بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئەبوو عەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوە بە دەستێوەردانەکانی مارک ساوایا نێردەی ترامپ بۆ ئەو وڵاتە جەختی کرد: ئەو گەنجە کە لە هەڵسوکەوتە لادەرانەکانی خۆی نوقم بووە لەلایەن ترامپەوە هاتووەتە عێراق تا دەستکەوتی کەم لە دۆخی ناوچەیی زۆر هەستیاری ئێستا دەست بخات. هەم تۆی گەنجی سووک عەقڵ و هەم گەورەکەت ئەبێ بزانن کە عێراق لە ئێوە گەورەترە.
ناوبراو زیادی کرد: داعش کە لەلایەن ئێوەوە ڕێکخرابوو بە دەستی پیاوانی عێراقی لەناو چوو. ئێوە هەرگیز ناگەنە ئامانجەکانتان لە عێراق و ئەو بەڵێنە حەقە.
ساوایا پێشتر پاگەندەی کردبوو کە عێڕاق لە چرکەیەکی چارەنووس سازە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی خۆی.
بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە قسە دەستێوەردانانەکانی نێردەی ترامپ هەمبەر ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا و وتی: ترامپی گەمژە بزانێت ناتوانێت بگاتە ئامانجەکانی لە عێڕاق.
News ID 57888
Your Comment