AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٢ ١٩:٤٩

لە سووریا هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا

لە سووریا هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا

لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە نزیکی شارەی تەدمەری سووریا، ژمارێک لە هێزەکانی ئەمریکایی و سووری بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی سووریا(سانا)، سەرچاوە خۆجێیەکان لە هێرشێک بۆ سەر کاروانێکی سەربازیی ئەمریکایی لە نزیکی شاری تەدمەر لە ناوەندی سووریا هەواڵیان دا کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە تاقمێک لە هێزەکانی ئەمریکایی و سووری بریندار بوون.

سەرچاوەکان وێڕای ئاماژە بە گیرانەبەری ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لەو ناوچەیە و گەشتی کۆپتەرە ئەمریکاییەکان بۆ گواستنەوەی برینداران بۆ بنکەی تەنەف، ڕاشیانگەیاند: جاددەی نێودەوڵەتیی دیرەزور-دیمەشق بە هۆی ئەو ڕووداوە بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوە و گەشت و جموجۆڵێکی زۆری فڕۆکەیی لە ئاسمانی ناوچەکە بەدی دەکرێت.

News ID 57881

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha