بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئەسەدی لە پەیامێکدا، وێڕای پیرۆزبایی بە دوکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، ڕایگەیاند: هەڵبژاردرانی شیاوی بەڕێزتان بۆ سەرۆکایەتی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشاندەری ئاستی باڵای لێهاتوویی زانستی و ئەزموونی بەڕێوەبەریی بەنرخی بەڕیزتانە.
ڕاشیگەیاند: هیوادارم هەر وەک ڕابردوو، لەو بەرپرسایەتییەشدا سەرکەوتوو و سەربەرز بن.
شایانی باسە، دوکتۆر بەرهەم ساڵح لەمدواییەدا بۆ سەرۆکایەتی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژاردرا کە بە دووەمین پۆستی گرینگ لە پێکهاتەی ئەو ڕێکخراوە دێتە ئەژمار و بۆ دووەم جارە کەسێک لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بۆ ئەو پۆستە دیاری کراوە.
Your Comment