AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٣ ٠٨:٤٣

ترامپ: تۆڵەی کوژرانی هێزەکانمان لە سووریا دەکەینەوە

ترامپ: تۆڵەی کوژرانی هێزەکانمان لە سووریا دەکەینەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوابەدوای کوژرانی سێ ئەمریکی و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە لە تەدمری سووریا وتی: تۆڵە جیدی بە ڕێوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشاڵ نووسی: ئێمە تازیەباری لەدەست دانی سێ سەربازی ئەمریکی لە سووریاین، دوو سەربازی و وەرگێڕێکی سڤیل.


سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیادی کرد: هەروەها نزا دەکەین بۆ سێ بریدارەکەی دیکە کە وادیارە دۆخیان جێگیرە.


ترامپ زیادی کرد: ئەوە هێرشێکی داعش بۆ سەر ئەمریکا و سووریا، لە ناوچەیەکی زۆر مەترسیدار لە سووریا بوو کە بە تواوەتی لە کۆنترۆڵی ئەوان نییە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە وتنی ئەوەی کە ئەحمەد شەرع زۆر تووڕەیە لە ئەو هێرشە وتی: هەوڵی تۆڵە کردنەوەی زۆر جیدی بەڕێوەیە.


News ID 57885

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha