AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٣ ٠٨:٢٤

عێڕاقچی: ئێران خوازیاری شەڕ نییە/ متمانە بە ئەمریکا ناکرێت

عێڕاقچی: ئێران خوازیاری شەڕ نییە/ متمانە بە ئەمریکا ناکرێت

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە بە وتنی ئەوەی کە ئێمە خوازیاری شەڕ نین بەڵکوو خوازیاری چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای دیپلۆماسین، وتی: ئەمریکا هیچکات لە دانوستانەکاندا جێگای متمانەمان نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە وتی:ئێمەش زۆر دەیبیسین کە ئیسرائیل لەوانەیە دووبارە هێرشی سەربازیمان بکاتە سەر. شەڕی دەروونی بەشێک لە شەڕی ڕاستەقینەیە و وادیارە کە ئەوان لە ئێستادا لەسەر شەڕی دەروونی کار دەکەن و ئەوەی کە ترسێک لە وڵات دروست بکەن کە ئەوە بەشێک لە شەڕێکی گشتی ترە.


ئەوە ئاڵبەت بە ئەو واتا نییە کە ئێمە لەوانەیە شەڕ لەبەرچاو نەگرین. ئێمە لە ئامادەیی تەواوداین؛ هێزە چەکدارەکانمان و خەڵکیش ئامادەی بەرگری لە وڵاتن لە هەر دۆخێکدا.

پێش لە شەڕی سەربازی بۆ ساڵەهای ساڵ خەڵکی ئێرانیان گەمارۆ دا بەڵام هێچ کێشەیەک دروست نەبوو هیچ ڕێگاچارەیەک جگە لە ڕێگای دانوستان و دیپلۆماسی بوونی نییە.

هیچ کات وەکوو دانوستانکارێکی جێگای متمانە، نەمانڕوانیوەتە ئەمریکا و ئەو وڵاتە لە هیچ شتێکدا ڕاستگۆ نەبووە و بە ڕای من هیچ کەسێک ناتوانێت بڕوا بە ئەمریکا بکات بەڵام ئەو ناتوانێت بەر بە ئەوە بگرێت کە دیپلۆماسی هەڵنەبژێرین.

ئەوەی کە ئێران لە ئێستادا لە دۆخێکی گونجاوە یان نا پێوەندی بە خەڵکی خودی ئێرانەوە هەیە. ئەوەش دەڵیم کە ئەمریکا بە خەڵکی ئێران و بە سیستەمێک لە خەڵکی ئێران بۆ خۆیان هەڵیانبژاردووە، ڕێز دابنێن.



News ID 57884

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha