هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
-
ئەلجەزیرە ڕاپۆرت دەدات؛
تێلاڤیڤ سەری لێشێواوە؛ کات و ئاستی وەڵامەکەی ئێران دیار نییە
درێژەی باس و گفتوگۆکان لە شوێنە سیاسی و مێدیاییەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئاست و کاتی وەڵامی ئێران بە هێرش بۆ سەر ئەو ڕژیمە باس لە سەر سەرلێشێواوی و نیگەرانی ئەو ڕژیمە دەکات.
-
مێدیا عێبرییەکان هەواڵیان دا؛
نیگەرانیی ئیسرائیل لە وەڵامی توندی ئێران
مێدیا عێبری زمانەکان لە نیگەرانی ئیسرائیل نیسبەت بە وەڵامی ئێران بە هێرشەکانی تێلاڤیڤ هەواڵیان دا.
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین؛
خەڕازی: ئەگەری بەرز بوونەوەی مەودای بڕینی مووشەکەکانی ئێران هەیە
سەرۆکی شۆرای ستراتیژیکی پێوەندی دەرەوەی ئێران وتی: سەبارەت بە مەودای بڕینی مووشەکەکان هەستیار بوونی ڕۆژاواییەکانمان ڕەچاو دەکرد بەڵام کاتێک ئەوان هەستیارییەکانی ئێمە ڕەچاو ناکەن هۆکارێک نابینین کە ئێمەش هەستیار بوونەکانی ئەوان ڕەچاو بکەین.
-
لە بەیاننامەیەکدا جەخت کرا؛
چین: پاڵپشتی لە مافی ئێران بۆ بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی دەکەین
وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد کە پەکین لە مافی ئێران بۆ بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، پاڵپشتی و پشتیوانی دەکات.
-
ئاکسیۆس:
ئێران ئامادەیە وڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بداتەوە
ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس بە گێڕانەوە لە زمانی سەرچاوە ڕۆژاواییەکانەوە لە ئامادەیی ئێران بۆ هێرش بۆ سەر ئیسرائیل هەواڵی دا.
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین:
سەردار فەدەوی: وەڵامی ئێران بە هێرشەکەی ئیسرائیل یەکلاییە
جێگری فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە یەکلایی بوونی کاردانەوەی ئێران بە هێرشەکەی ئیسرائیل هەواڵی دا.
-
بێ ئاماژەدان بە دەستدرێژی نایاسایی ئیسڕائیل؛
کۆشکی سپی: ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل نەداتەوە
کۆشکی سپی بە ئاماژە بە هێرشەکەی ئەم دوایەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، داوای لە ئێران کرد کە وەڵامی ئەو هێرشە نەداتەوە.
-
وەزیری بەرگری ئێران:
هیچ کێشەیەک لە بواری بەرهەمهێنانی مووشەک لە ئێران ڕووینەداوە
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وتی: هیچ کێشەیەک لە بواری بەرهەمهێنانی مووشەک نەهاتووەتە ئاراوە.
-
جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا بۆ مێهر:
ئیسرائیلییەکان هێرشەکەی خۆیان بۆ سەر ئێران گەورە دەکەنەوە
جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئیسرائیلییەکان لە ڕێگای هەرای مێدیاییەوە هێرشەکەی ئەم دواییەی خۆیان بۆ سەر ئێران گەورە دەکەنەوە، وتی: تێلاڤیڤ لە بەرەنگار بوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران شکستی هێنا.
-
ژێنراڵی خانەنشین کراوی سووریایی بۆ مێهر؛
سیستەمی بەرگری ئێران هەمبەر هێرشەکەی ئیسرائیل سەرکەوتوو بوو
ژێنراڵی خانەنشین کراوی سووریایی بە ئاماژە بە بەرەنگار بوونەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران لەگەڵ هێرشەکەی ئیسرائیل، وتی: ئامادەیی تەواوی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران، پەیامی بەهێزی بۆ هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل هەبوو.
-
سەردار سەلامی لە پەیامێکدا بۆ ئەمیر مووسەوی:
لێکەوتە تاڵەکانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە بۆ ئیسرائیل ، چاوەڕوان نەکراو دەبێت
سەردار سەلامی لە پەیامێکدا نووسی: لێکەوتە تاڵەکانی هیرش بۆ سەر ئیسرائیل کە بە ئامادەیی هێزی بەرگری ئاسمانی شکستی هێنا، بۆ داگیرکەران چاوەڕوان نەکراو دەبێت.
-
قاڵیباف:
ئێران بەدڵنیاییەوە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی مافی ڕەوا و بە پێی مادەی 51 ی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەو مافە دەداتە خۆی بۆ وەڵامدانەوە بە ئەو هێرشە.
-
هاوپەیوەند بە هێرشەکانی ئیسرائیل؛
گرۆسی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران خەساریان بەر نەکەوتووە
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوپەیوەند بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئیسرائیل ڕایگەیاند: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران خەساریان بەرنەکەوتووە.
-
عێراقچی:
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران جیاواز نییە لە کۆمەڵکوژی لە غەززە و لوبنان
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی ئێران وەکوو پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە توندی ئیدانە دەکەین.
-
لە لێدوانی جیاجیادا؛
کاردانەوەی کەسایەتییە سیاسییەکان بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
دوای دەمێکەوە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند شوێن لە ئێران کە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە تێکشکا و هەر ئەوە بووە هۆی کاردانەوەی بەرپرسان و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئێران.
-
وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:
کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوەندی سەربازی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوەندی سەربازی لە ئێرانی بە توندترین شێوە ئیدانە کرد.
-
لە بەیاننامەیەکدا راگەیێندرا؛
شەهادەتی 2 هێزی ئەرتەش لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا لە شەهادەتی دوو هێزی خۆی لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە شەوی رابردوو هەواڵی دا.
-
ترسی ئەمریکا لە وەڵامی ئێران بە هێرشەکانی ئیسرائیل
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە واشنتۆن لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەشداری نەکردووە و داوا لە تاران دەکات کە هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرێت.
-
وتەبێژی دەوڵەت:
هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران سەری نەتەوەی ئێرانی بەرز کرد
وتەبێژی دەوڵەت بە دەسخۆشی لە توانایی و وشیاری هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران، وتی: ئەبێ ئافرەین بڵێین بە هێز و دەسەڵاتی ئەو گەنجانە کە بە هەوڵی خۆیان غرووری نەتەوەیی ئێرانیەکانیان بووژاندەوە.
-
وڵاتانی جیهان هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد
چەند وڵاتی ئاسیایی لەوانە مالیزیا، عەرەبستان و عومان هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد.
-
عارف:
توانستی ئێران، دوژمنان زەبوون دەکات
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی بەرەبەیانی شەممە وتی: توانستی ئێران، دوژمنان زەبوون دەکات.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
وەڵامی هەرجۆرە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە توندی دەدەینەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بە هەموو توانمانەوە وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران دەدەینەوە.
-
هەواڵنێری ئەلمەیادین لە تاران:
ئیسرائیل لە بەرانبەر ئێراندا شکستی هێنا
کەناڵی ئەلمەیادین ئاماژەی دایە سەر شکستی ئیسرائیل لە بەرانبەر ئێران و کێشانی هاوکێشەی نوێ لە ناوچەکە.
-
پزشکیان لە دیداری سەرۆک وەزیرانی ئێتیۆپی:
هەر هەوڵێکی ئیسرائیل لە دژی ئێران، وەڵامی چاوەڕوان نەکراوی بەدواوە دەبێت
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: هەر هەوڵێکی ئیسرائیل لە دژی ئێران ،وەڵامی یەکلایی و چاوەڕوان نەکراوی بەدواوە دەبێت.
-
عێراقچی:
ئێران بە وردی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە چاودێری دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لە نزیکەوە سەرجەم بنکەکانەی ئەمریکا لە ناوچەکە و جووڵەکانیا چاوەدێری دەکەین و زانیارییەکان لەسەر بنکەی ئەمریکا لە ئوردنمان خستووەتە بەردەست بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
هەر هێرشێکی ئیسرائیل وەڵامی گونجاو وەردەگرێت
سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە وەڵام بە هێرشی ئیسرائیل چۆن دەبێت، وتی: هەر هێرشێک بکرێت وەڵامی گونجاوی خۆی وەردەگرێت.
-
دوابەدوای قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا؛
ئێران سکاڵای دژی بایدن بردە نەتەوەیەکگرتووەکان
ئیرەوانی کە نامەیەکدا بۆ گۆترێش و ئەنجومەنی ئاسایش دوای قسەکانی بایدن لەسەر ڕاگەیاندنی کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، ئەو قسانەی ب ەتوندی نیگەرانکەر و هاندەرانە وەسف کرد.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
تاران ئامادەی وەڵامدانەوە بە هەر جۆرە هێرشێکە
بەقایی لەسەر ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وتی: پەیامی ئێمە ڕوونە و زۆرجار رامانگەیاندووە کە وەڵام بە هەر جۆرە سەربزێوییەکی ئیسرائیل توندتر دەبێت و ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ هەر وەڵام دانەوە بە هەر جۆرە هێرشێک.
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تورکیایی ئێن تی ڤی؛
عێراقچی: ئیسرائیل هێرش بکات ، وەڵام دەدەینەوە/ئامانجەکان دیاری کراون
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن تی ڤی وتی: ئێمە سەرجەم ئامانجەکانمان لە ئیسرائیل دیاری کردووە و بە هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل وەڵام دەدەینەوە.
-
بەرپرسی گشتی ئاژانسی ئەتۆمی:
هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان قەدەغەیە/بەزووی دەچمە تاران
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ەئتۆمی دەڵێت کە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هێشتا بڕوای بە گفتوگۆ هەیە و بەزووی سەفەری تاران دەکات.