بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە ئێستادا کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان خەریکە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو درێژەی دا: هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، چین و عەرەبستان لە تاران بەڕێوە دەچێت.
منداڵانی فەلەستینی بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە
بەقایی بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، وتی: گۆڕانکاریەکان لە ناوچەکە لەسەر پرسەکانی غەززە و لوبنان و جەنایەتەکانی ئیسرائیل دەچێتە پێشەوە. سەرمای زنستان، سێلاو و باران دۆخی ژیانی لە غەززە بۆ ئەو خەڵکە خراپتر لە پێش کردووەتەوە. ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی فەلەستینی بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.
ناوبراو سەبارەت بە لێدوانەکانی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا و هەروەها لێدوانەکانی ترامپ لەسەر ئەوەی کە ئەگەر ئێران ڕێکدەکەوت بەس دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێرانمان بودمان دەکرد، وتی: قسەگەلێک کە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری وتوویە زۆر ڕوونی دانپێدانان بە ڕوانگەی لەسەر بنەمای دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناوچە و وڵاتانی دیکەیە. ئەو دانپێدانانە بەرپرسیارەتی ئەمریکای بەدواوە دەبێت. ناسەقامگیریەکان کە بە هۆی دەستێوەردان کە بەهۆی دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناوچەکەی ئێمە پێک هاتووە و پێکهاتنی تیرۆریزم ئەنجامی دەستێوەردانگەلێکە کە نوێنەرای ئەمریکا دانی پێدا دەنێن هەڵە بووە. دانپێدانان بە هەڵە بوونی ئەو سیاسەتانە، بەرپرسیارێتی ئەمریکای بەدواوە هەیە و ئەمریکا ئەبێ بە بۆنەی ئەو دەستێوەردانانە لە ناوچەکە وەڵامدەر بێت.
تەنیا دڵنگەرانی ئەمریکا، ئیسرائیلە
ناوبراو درێژەی دا: ئەوە جێگای داخە کە ئەمریکا داکۆکی لەسەر درێژەی ڕێگای ڕابردوو دەکات. بەڵگەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا نیشاندەری ئەوەیە کە تەنیا دڵنگەرانی ئەوان ئیسرائیلە. ئەمریکا لەسەر ڕێگای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە درێژە دەدات و هەر کاتێک بیانوویەکی نوێ بۆ ئەو دەستێوەردانانە دەدۆزێتەوە بە ڕوانینێکی سووکانە نیسبەت بە گەلانی ناوچەکە و داکۆکی لەسەر سەپاندنی هەڵوێستی خۆیان بە سەر وڵاتانی دیکە دەکات.
بەقایی سەبارەت بە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرە ڤێنزۆئێلایەکە لەلایەن ئەمریکاوە وتی: ئێمە لە ئەو بارەو هەڵوێستی فەرمیمان نواند. ئەوە هیچ بنەمایەکی نییە. هەوڵی ئەمریکا لە دژی کەشتیە نەوتیەکەی ڤێنزۆئێلا هیچ رەواییەکی لە بواری مافی نێودەوڵەتی نییە.
بڕیارنامەی 2231 لە ڕوانگەی ئێمەوە کۆتایی هاتووە
ناوبراو سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بڕیارنامەی 2231 زیادی کرد: بڕیارنامەی 2231 لە ڕوانگەی ئێمەوە کۆتایی هاتووە و ئەوە بەس ڕوانگەی ئێمە نییە و دوو ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشیش ئەوەیان پشت ڕاست کردووەتەوە.
گرۆسی ڕوانینی تەکنیکی هەبێت
بەقایی سەبارەت بە لێدوانەکانی گرۆسی لەسەر دەستپێکردنەوەی ئامادەیی چاوەدێران وتی: بەرپرسی گشتی ئاژانس هەندێک ڕستە و بابەت بەردەوام دووپات دەکاتەوە. ئەوە گۆڕانێک لە ڕاستیەکان دروست ناکات. ئێران وەکوو ئەندامی گرێبەستی قەدەغەی پەرەسەندنی چەک ئاگادارە بە بەڵێنەکانی خۆی و چاوەروانیشە کە بەرپرسی گشتی لە جیاتی بەردەنگ خستنی ئێران لایەنگەلێک بخاتە بەردەنگەوە کە هۆکاری ئەم دۆخەن و باشتر وایە کە بەرپرسی گشتی ئاژانس بە پێی ئەساسنامەی ئاژانس و ڕوناینی تەکنیکی بچێتە پێشەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ناوبژیوانی میسر لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: ناتوانین بڵێین ناوبژیوان بە ئەو واتایەی کە باوە هەیە. نوێنەرایەتی ئێمە لە ڤیەنا لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانس هەر کات کە پێویست بێت گفتوگۆ دەکەن و پێوەندیەکانی نێوان ئێمە و ئاژانس هەر درێژەی هەیە.
خەڵکی سووریا ئەم دۆخە قبووڵ ناکەن
ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی سووریا وتی: خەڵکی سووریا ئەو دۆخە قبووڵ ناکەن کە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر خاک و خەڵکەکەیان. ئێمە هەمیشە سەبارەت بە بوونی سووریا بە شوێنێک بۆ تۆکمە بوونەوە و پەرەسەندنی تیرۆریزم هۆشداریمان داوە.
هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئامادەی وەڵامدانەوە بە هەر جۆرە هێرشێکن
بەقایی سەبارەت بە ئەوەی کە دۆخی دانوستان تا کەی ناڕوونە و ئایا ئەگەری هەیە شەڕ ڕوو بدات وتی: ئەوەی کە ڕوونە هیچ پێویستی بە وتن نییە. ئێران توانی خۆی لە بواری جیاواز نیشان داوە. دیپلۆماسیش یەکێک لە ئامرازەکانە. ئێمە بەرەوڕووی لایەنگەلێکین کە نیشانیان داوە کە بایەخ نادەنە دانوستان. هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئامادەی هەر جۆرە وەڵامێک بە هەر جۆرە هێرشێکین.
Your Comment