AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٠ ٠٥:٤١

پۆلیسی ئەمریکا بە فیشەک وڵامی خۆپیشاندەران دەداتەوە

پۆلیسی ئەمریکا بە فیشەک وڵامی خۆپیشاندەران دەداتەوە

پۆلیسی ئەمەریکا نارنجۆکی بێهۆشکەر و فیشەکی لاستیکی ئاراستەی خۆپیشاندەران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

لەگەڵ پەرەسەندنی پێکدادانەکانی نێوان خەڵک و پۆلیس لەدوای جێبەجێکردنی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترامپەوە، پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس نارنجۆکی بێهۆشکەر و گولەی لاستیکییان ئاراستەی خۆپیشاندەران کرد.

دوای ئەوەی خەڵک لە لۆس ئەنجلۆس و کالیفوڕنیای زۆرینە لایەنگری دیمۆکراتەکان دژی سیاسەتی کۆچبەری دەوڵەتی ترامپ هاتنە دەنگ و ڕژانە سەر شەقام، ترامپ هێزی نەتەوەیی ئەمریکای نارد کە خۆپیشاندەران دەم کوت بکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، گاوین نیوزۆم،"حاکم"ی زۆر بێتوانا و کارێن باس، "سەرۆکی شارەوانی" دەبێ بڵێن؛ "سوپاس سەرۆک ترەمپ، تۆ زۆر سەرسوڕهێنەریت. ئێمە بەبێ تۆ هیچ نەدەبوین". بەڵکو درۆ لەگەڵ خەڵکی کالیفۆرنیا و ئەمریکا دەكەن و دەڵێن؛ پێویستمان پێ نەبوە و ئەوانە "ناڕەزایەتی ئاشتیانە"ن.

ترامپ سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەشكرد، "تەنها یەک سەیرکردنی وێنە و ڤیدیۆکانی توندوتیژی و وێرانکاری، هەموو ئەو شتانەت پێدەڵێت کە دەبێت بزانیت. ئێمە هەمیشە ئەوەی پێویستە دەیكەین بۆ ئەوەی هاووڵاتیانمان سەلامەت بن، بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە، جارێکی دیکە ئەمریکا گەورە بکەینەوە!".

News ID 55348

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha