AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٥ ١٩:٢٢

ئێران بە بۆنەی ڕۆژی "نێکبەت" ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

ئێران بە بۆنەی ڕۆژی "نێکبەت" ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژی نێکبەت (یوم النکبه) ڕاگەیێندراوێکی بلاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی دامەزارنی ڕژیمی زایۆنی کە خەڵکی فەلەستین و ناوچە بە دروستی ناوی نێکبەتیان لێ‌ناوە، جەخت لە مافی بنەمایی گەلی فەلەستین بۆ چارەی خۆنووسی، بەرپرسایەتی یاسایی و ئەخلاقیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمبەر بە وەستاندنی کۆمەڵکوژیی غەزە و دادگایی و سزای جەنایەتکارانی زایۆنی کراوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: 77 ساڵ لەوە پێش لە 15ی مەی 1948 (25ی گوڵانی 1327)، گەورەترین تراژێدیای مرۆیی مێژووی هاوچەرخ لە وڵاتی فەلەستیندا بە ڕاگەیاندنی دامەزرانی ڕژیمی ناڕەوای زایۆنی دەستی پێکرد؛ کارەساتێک کە بووە هۆی ئاوارەیی 750 هەزار فەلەستینی لەو ساڵەدا و لەناوچوونی زیاتر لە 530 شار و گوند و لە بەرامبەردا هەڵگیرسانی ڕەوتێک بۆ سڕینەوەی داگیرکرانی گەلی فەلەستین.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ڕۆژی نێکبەت، بیرهێنەرەوەی برینێکی کۆنە لە جەستەی مرۆیی کە لە ماوەی 8 دەیەی ڕابردوو ویژدانی مرۆیی ئازار داوە و بۆتە سەرچاوەی درێژترین تراژێدیای مرۆیی لە جیهانی هاوچەرخدا، ڕاشیگەیاند: لەو 8 دەیەدا، قورسترین پێشێلکارییەکان لە مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤدۆستی لە دژی خەڵکی فەلەستین کراوە و ڕژیمی زایۆنی بە پاڵپشتیی بەربڵاوی ئەمریکا، بەریتانیا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی و بە بەهرەمەندی لە حەسانەی یەکجاری، دزێوترین جەنایەتە نێودەوڵەتییەکانی لە سرزەوینە داگیرکراوەکاندا ڕاپەڕاندووە.

News ID 55036

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha