AP ١٤٠٤ گوڵان ٦ ١٦:٠٤

بۆچی پەکەکە وڵامی بانگهێشتەکەی ئۆجالان ناداتەوە

بۆچی پەکەکە وڵامی بانگهێشتەکەی ئۆجالان ناداتەوە

کارناسێکی پرسەکانی تورکیا پێی وایە کە نەبوونی کۆدەنگی لە نێوان پەکەکە و ویستی لایەنی توندڕەو بۆ درێژەی پێکدادانەکان، رەوتی سیاسی کردنەوەی ئەو گرووپەی دواخستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە تێپەڕینی دوو مانگ لە بانگهێشتنامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، بۆ وەلانانی شەڕی چەکدارانە و چوون بەرەو چالاکی سیاسی، پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و ئەو گرووپە چەکدارە کوردییە هێشتا درێژەی هەیە و نیشانەیەک لە کەم بوونەوەی ئاڵۆزییەکان نابینرێت.

گوک ئوغڵو، شرۆڤەکاری سیاسی تورک، لە گفتوگۆیەکدا هۆکاری سەرەکی بەردەوام بوونی توندوتیژییەکانی کێشەی نێوخۆیی پەکەکە ڕاگەیاند و دەڵێت: گرووپێک لە ئەندامانی پەکەکە سەرەڕای بانگهشیتەکەی ئۆجالان، هێشتا لەسەر درێژەی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا داکۆکی دەکەن.

بە وتەی ئەو شرۆڤەکارە، درزی قووڵ لە نێوان ئۆجالان و هەندێک لە فەرماندەکانی پەکەکە کە زۆربەیان لە قەندیلن هاتووەتە ئاراوە. ئەو کێشەگەلە زیاتر لەسەر پرسگەلێک وەکوو دانانی چەک، داهاتووی سیاسی کوردەکان و دانانی ستراتیژی ئەو گرووپەیە.

گوک ئوغڵو وتیشی: ئۆجالان چی دیکە قسەی وەکوو جاران بڕەوی نییە لە نێو پەکەکەدا و هەر ئەو بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە لقەکان، ڕێگای خۆیان لە پەکەکە جودا کردووەتەوە و بە شێوەی سەربەخۆ چالاکی دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: تا کاتێک کە ئۆجالان کۆنترۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە ڕێگای هەوڵی کردەییەوە نیشان نەدات، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دانوستان و ئاشتی بێ ئەنجام دەبێت.

News ID 54775

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha