AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٧ ٠٨:٢٥

باڵوێزی ژاپۆن لە ئێران بۆ مێهر:

هاوشێوەیی فەرهەنگی ئێران و ژاپۆن ؛ لە ئیسفەهان و تاران سەرم سووڕ ما

هاوشێوەیی فەرهەنگی ئێران و ژاپۆن ؛ لە ئیسفەهان و تاران سەرم سووڕ ما

باڵوێزی ژاپۆن لە ئێران وێڕای وتنی ئەزموونەکانی خۆی لە بوونی لە ئێران لەسەر هاوشێوەییە فەرهەنگیەکانی خەڵکی ئێران و ژاپۆن جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێران و ژاپۆن، دوو شارستانیەتی کۆنن کە لە باری جوگرافیاییەوە مەودای زۆریان نێوانە بەڵام لە باری فەرهەنگیەوە ڕیشەدار و هاوشێوەن و زیاتر لە ئەو شتەی کە بیری لێدەکرێتەوە هاوشێوەیان هەیە. لە ڕێوڕەسمی میوانداری هەتا ڕێزی قووڵ بۆ نەریتەکان، هەر دوو کۆمەڵگا یاساگەلێکی کۆمەڵایەتیان پێک هێناوە.

بە مەبەستی لێکدانەوەی هاوبەشیە فەرهەنگیەکانی نێوان دوو وڵاتەکە ماڵپەڕی ئینگلیزی هەواڵدەری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ تاماکی تێسوکادا باڵوێزی ژاپۆن لە ئێران ئەنجام داوە کە تەوەرەکەی لەسەر بایەخی هاوبەشی شارستانی، ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی و داهاتووی پێوەندیەکانی ئێران و ژاپۆن دانراوە.


تاماکی سەبارەت بە گرینگترین هاوبەشە فەرهەنگیەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و داهاتووی پێوەندیە فەرهەنگیەکانی ئێران و ژاپۆن وتی: خەڵکی ژاپۆن و ئێران وەکوو یەکتر ڕێز بۆ میواندارێتی و چاکی و چۆنی دانێن. هەروەها دەڵێت کە ئێوە ڕێورەسمگەلێک وەکوو نەورۆز و یەڵداتان هەیە و ئێمەش ڕێورەسمگەلێکی هاوشێوەمان هەیە. ئەوەی کە زۆر سەرەنجی منی ڕاکێشاوە، لەبەرچاو گرتنی ئەدەب و ڕێز لە هەموو شوێن و کاتەکان بووە.

هەروەها سەبارەت بە پێشوازی گەنجانی ئێرانی لە ئەنیمە ژاپۆنیەکان و زمانی ژاپۆنی وتی: زۆر جێگای شانازیە کە لە ئاوەها وڵاتێکدا خزمەت دەکەن و ئەمن بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە ئەو هەستە گەرم و ئەرێنیە لە نێوان ئێران و ژاپۆن تۆکمە بکەمەوە.

تێسوکادا سەبارەت بەڕێوەچوونی ساڵانی هەفتەی فەرهەنگی ئێران و ژاپۆن وتی: ئێمە لە ڕاستیدا چەند ڕۆژ لەمەوبەر هەفتەی فەرهەنگی ئەمساڵمان کۆتایی هێنا. ئەو ڕووداوە ئەگەرچی لە ماوەیەکی کورتدا بەڕێوە دەچێت بەڵام بەڵام لە 17 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام دووپات بووەتەوە . لە ژاپۆنیشدا ئاوەها ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو لە پاییزی 2024 و پێشانگایەک لەژێرناوی ئێرانی پاوەجێ" مان بەڕێوە برد کە تێیدا ئاسەواری هونەری، پیشەی دەستی و دیکەی شتە سەرەنج ڕاکێشەکانی ئێران لە سەردەمی ساسانیەکانەوە بەدوا تێیدا نمایش کرا. لە ساڵی 2011 ەش پێشانگایەکی هونەری هاوشێوەی لە ژاپۆن لەژێر ناوی شکۆی ئێرانی بەڕێوە چوو. تەوەری سەرەکیی ڕێگای ئاورێشم بوو.

باڵوێزی ژاپۆن لە ئێران سەبارەت بە خۆراک و چێشتی ئێرانی وتی: لەبەر ئەوەی کە زۆر حەزم لە بایجانە، یەکەم چێشتێکی ئێرانی کە خواردن خۆرشتی بایجانی بوو و هەروەها کەشک و بایجان. هەروەها چەند مانگ پێش چوومە زەنجان و لەوێ خۆراکی چغۆر بغۆرم خوارد کە زۆر زۆر تایبەت بوو. هەروەها جەرگ و وڵکی پەزیشم لا خۆشە.


ناوبراو هەروەها سەبارەت بە شوێنە سەرەنج ڕاکێشەکانی ئێران وتی: یەکەم شتێک کە زۆر سوپرایزمی کرد لە کاتی هاتنم بۆ ئێران، دیتنی تاران بوو، چونکوو پێم وابوو کە ئێران کەشێکی نەریتی و سەرکوت کراوی هەیە بەڵام دواتر تێگەییشتم کە هەڵە بووم و لەلایەکی تریش ئیسفەهان زۆر سەرەنجمی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.





News ID 57928

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha