ئاژانسی هەواڵی مێهر- گۆڤاری مێهر: ڕاستیەکانی سیاسەتی دەرەوە و هاوکێشەکانی دەسەڵات، هەندێ جار بیرۆکەکان ژیرەوبان دەکات، ئەویش ڕێک کاتێک کە وەزیری دەرەوەی چێن، وانگ ئیی، لە سەفەری ئەم دواییەی خۆیدا بۆ ئیمارات، بەیاننامەیەکی واژۆ کرد کە پاگەندەی خاونایەتی ئیمارات لەسەر سێ دوورگە ئێرانیەکەی دووپات کردووەتەوە؛ دوورگەگەلێک کە نەک بەس چەند خاڵ لەسەر نەخشە، بەڵکوو بەشێکی جودا نەکراو لە مێژوو، فەرهەنگ و سەروەری ئێرانن و بۆیە هەر جۆرە دانوستانێک سەبارەت بە ڕادەست کردنی خاونایەتیان بێ واتایە. ئەو ڕووداوە، ئیدی هەڵەیەکی دیپلۆماتیک نییە بەڵکوو هەڵەیەکی جیدی و رەخنە سەرە؛ کە ناتوانرێت لە پشت هیچ وشەیەکەوە بشاردرێتەوە.
ئێران بەردەوام نیشانی داوە کە لە سیاسەتی دەرەوە، لەسەر هاوکاری و گفتوگۆیە؛ بەڵام ئەو گفتوگۆیە هەرگیز بە واتای پشت گوێ خستنی خاک، سنوور و سەروەری نییە. هێنانە ئارای هەر جۆرە پاگەندەیەک سەبارەت بە دوورگە ئێرانیەکان، بە ڕاشکاوانە ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکان و نیازپاکی دراوسێیەتی دەخاتە ژێر پێ. بنەمایەک کە خودی چینیش بەردەوام لەسەریان بە شێوەی فەرمی جەختی هەبووە.
یەکپارچەیی خاکی ئێران گرینگترین بابەتە
ئێران وڵاتێک نییە کە سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی خۆی بکشێتەوە یان دانوستانی لەسەر بکات. لێرەدا گرینگترین بابەت ئەوەیە کە ئایا چین بۆ خۆی سەبارەت بە دوورگەکانی خۆی دانوستان دەکات؟ چین نەک ئاوەها شتێک قبووڵ ناکات، بەڵکوو بچووکترین ئاماژەیەک بە یەکپارچەیی خاکەکەی پەڕینەوە لە هێڵی سووری ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت و بۆیە واژۆی ئەو بەیاننامە پاساو نەدراوە و چاوپۆشی لێناکرێت.
دوورگەگەلێک بە درێژایی هەزاران ساڵ
خوێندنەوەی کتێبەکان یەکێک لە ئەو ڕێگاگەلەیە کە دەتوانێت بەڵگەیەک لەسەر بەتاڵ بوونی سەرجەم ئەو بەیاننامەگەلە بێت. ئیرەج ئەفشار سیستەمی لە کتێبێک بە ناوی " دەریای پارس و دەریای مازەندەران و بەندەرەکان و دوورگە ئێرانیەکان" دەنووسێت کە ناوی دوورگەی ئەبوو مووسا ڕیشەیەکی فارسی هەیە. هەروەها تونب یان تومبیش وشەگەلێکی پارسی دەری یان تەنگستانین بە واتای تەپۆڵکە. لەبەر ئەوەش کە ئەو ناوچە ماری زۆری هەیە خەڵکی خۆجەیی پێی دەڵێن تونب یان تومبی مار.
هەڵە دووپات ناکەینەوە
ئەزموونە تاڵەکان وەکوو ڕادەست کردنی زەرکێو و ئاریانا لە سەردەمی پاڵەوی کە نموونەگەلێک لە هەڵەی مێژوویی و خەیانەتی پاڵەوای بوو کە لە ژێر سێبەری هێزە بیانیەکان و بە پێی پاساوە سیاسیەکان ئەنجام درا. لە ئەو سەردەمەدا کشانەوە بە ناوی ئاشتەوایی پاساو درا و خاکی ئەو وڵاتە بە بێ گشت پرسی و وەڵامدانەوە دانوستان بکرێت. بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەو بابەتە بیانیە. سەروەری ئێران لە بابەتی یەکپارچەیی خاکی وڵات گاڵتەجاڕ نییە و هەر بستێک لە خاک، هێڵی سووری گەلی ئێرانە. ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردوو بە ڕوونی نیشانیان داوە کە کشانەوە لە ئەو بوارە، نە لۆژیکە و نە دووپات دەکرێتەوە.
Your Comment