بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ڕاپۆرتەدا گرینگترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە دێت کە دۆخی ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ئێران ڕوونتر دەکاتەوە.
کۆتایی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تورکەمەنستان و کازاخستان
سەرۆک کۆماری ئێران پاش سەفەرێکی فەرمیی سێ ڕۆژە بۆ کازاخستان و تورکەمەنستان، ئێوارەی هەینی گەڕایەوە بۆ تاران.
مەسعوود پزشکیان لە میانەی سەفەری بۆ تورکەمەنستان، بەشداری "کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ئاشتی و متمانە" بوو و لەو دانیشتنەدا لەگەڵ ژمارێک لە ڕیبەرانی ناوچە دیدار و گفتوگۆی کرد.
دەستبەسەرداگرتنی نەوتکێشێکی بیانیی بە 6 ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ
بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاند کە دەستیان بەسەر نەوتکێشێکی بیانیی هەڵگری 6 ملیۆن لیتر گازۆڵی قاچاخ لە دەریای عوماندا گرتووە.
ئەو هەڵمەتە لە پێناو بەرگریی لەگەڵ تۆڕی قاچاخی سووتەمەنی لە ناوچەدا ئەنجام دراوە و نەوتکێشە دەستبەسەدا گیراوەکە 18 پێرسۆنێلی هیندی، سریلانکایی و بەنگڵادێشیی لەگەڵە.
بەڕیوەچوونی سێهەمی کۆمەڵەی توێژینگەکانی ئێران و چین لە تاران
سێهەمین خولی "کۆمەڵەی توێژینگەکانی ئێران و چین" ڕۆژی شەممە لە ناوەندی توێژینەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تاران بەڕێوە چوو.
زونگ پیڤوو، باڵویزی چین لەو کۆبوونەوەدا بە ئامادەبوونی سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لە پەیوەندیی "ڕیشەدار، دێرین و مێژوویی" نێوان ئێران و چین کرد و وتی: دوو وڵات بەردەوام پەیوەندییەکی تەندروست و سەقامگیریان پێکەوە بووە.
سەفەری بەرپرسێکی باڵای ئیتیۆپی بۆ ئێران
تاگسه چافۆ، سەرۆک پەرلەمانی ئیتیۆپی، ئەم حەوتەیە سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران و لەوان مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆمار و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
ناوبراو هەروەها بەشداری پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ محەمەدباقر قالیباف، هاوتایی ئێرانیی بوو.
تاران میوانداری کۆبوونەوەیەکی گرینگی ناوچەیی لەبارەی ئەفغانستان
تاران ئەم حەوتەیە میوانداری کۆبوونەوەیەک لەئاستی باڵای ناوچەیی بە تەوەری لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان بوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، نوێنەرانی بەرپرسی کاروباری ئەفغانستان لە وڵاتانی پاکستان، تاجیکستان، ئۆزبەکێستان، تورکەمەنستان، چین و ڕووسیا بەشدرا بوون.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا لەو کۆبوونەوەیە، جەختی کرد کە هیچ ڕێگەچارەیەکی سەرووناوچەیی ناتوانێ کێشەگەلی ئەفغانستان چارەسەر بکات و وڵاتانی دراوسێ ئاساییترین ئەکتەرانێکن بۆ چارەسەریی کێشە و ئاستەنگەکانی ئەو وڵاتە.
ڕوونوێنی لە سێ دەسکەوتێ نوێی ناڤۆکیی ئێران
ئێران ڕۆژی دووشەممە سێ دەسکەوتی نوێی لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیاگەلی ناڤۆکی ڕوونوێنی کرد.
لەو ڕێوڕەسمە کە لە شوێنی پیشانگا نێودەوڵەتییەکانی تاران بە ئامادەبوونی محەمەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بەڕێوەچوو، ڕادیۆ دەرمانی پێزانینی گالیۆمی 58 بۆ وێنەگری لە ملانۆمای مێتاستاتیک، ڕادیۆ دەرمانی لۆتۆسیۆمی 77 و دەزگای نیوەئۆرۆماتی دەرمانی ژانەکانی ئێسک ڕوونوێنی کران.
هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا تۆڕی نیشتمانی ناڤۆکیی ئێران وەبەر هێنرا.
دەستنیشانکردنی فەرماندە نوێیەکانی هێزی ئاسمانی و پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش
بە پێشنیاری فەرماندەی گشتیی ئەرتەش و بە حوکمێک لە لایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە، ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا ئیلهامی بۆ فەرماندەیی قەرارگای هاوبەشی پەدافەندی ئاسمانی حاتمولئەنبیا و هێزی پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەش و ئەمیر سەرتیپی فرۆکەوان بەهمەن بێهمەرد وەک فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش دیاری کرا.
سەفەری جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بۆ تاران
ڤیتالی ساولیف، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا، ئەم حەوتەیە سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ عەلی لاریجانی، بەرپرسی باڵای ئەمنیی ئێران، دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئەم دانوستانانە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە مسۆگەربووەکان و ڕاپەڕاندنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان ئەنجام درا.
کەپسوولی ژینەیی تۆکمەکراوەی ئێران لە نۆرە هاویشتندا
سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونیی ئێران، وتی: کەپسوولی ژینەیی تۆکمەکراوەی ڕێکخراوی گەردوونیی ئێران گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی داڕشتن و چێکردن و بڕیارە لە ماوەی 6 تا 9 مانگی داهاتوو بەشێوەی تاقیکاری و ژێرسووڕگەی ڕەوانەی گەردوون بکرێت.
سەفەری عێراقچی بۆ بلاڕووس و ڕووسیا
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە مینێسکی پایتەختی بلاڕووس و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.
پاش کۆتایی ئەو سەفەرە و ئەنجامدانی دانوستانی چڕوپڕ لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی ئەمنیی بلاڕووس، عێراقچی ڕۆژی سێشەممە گەیشتە مسکۆی پایتەختی ڕووسیا و لەگەڵ سێرگەی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و تاقمێک لە کەسایەتییە سیاسی، پەرلەمانی و زانکۆییەکانی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.
لە کۆتایی ئەو دیدارانەدا، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا بەڵگەی هاوکاریی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتیان واژۆ کرد.
Your Comment