AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٣٠ ١١:٤٤

پاگەندەی نوێی ئیسرائیل سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئێران

پاگەندەی نوێی ئیسرائیل سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئێران

ئێن بی سی نیوز لە زمانی بەرپرسانی ئیسرائیلەوە، پێکهێنانی کەشی نوێی تێلاڤیڤ بە بیانووی پەرەپێدان بە بەرنامەی بەرگری مووشەکی بالستیکی ئێرانی هێنایە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن بی سی نیوز، بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە کە ئێران خەریکی پەرەپێدان بە بەرنامەی مووشەکی بالستیکی خۆیەتی و خۆی بۆ هێنانە ئارای ئەو بابەتە لە دیداری داهاتووی بنیامین نتانیاهۆ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ئامادە دەکەن، بابەتێک کە بە بڕوای ئەوان هەڕەشەیەکی نوێ دێتە ئەژمار.

بە پێی قسەی سەرچاوەکانی ئێن بی سی نیوز، بەشێک لە بنەمای پاگەندەکانی نتانیاهۆ ئەوە دەبێت کە هەوڵەکانی ئێران نەک هەر هەڕەشە لە سەر ئیسرائیل بەڵکوو لە سەر سەرجەم ناوچە لەوانە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاشە و چاوەڕوانی دەکرێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بژاردەگەلێک بخاتە بەردەست ترامپ کە تێیاندا ئەمریکا بتوانێت تەڤلی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە دژی ئێران بێت و یان پاڵپشتی بکات.

ئەو ڕاپۆرتە سەبارەت بە بەرنامەی بنیامین نتانیاهۆ بۆ پێشکەش کردنی بژاردەگەلی نوێی هێرش بۆ سەر ئێران بە ترامپ، جارێکی دیکە هاوشێوەیی ستراتیژی تەواوی ئەمریکا و ئیسرائیل لە پڕۆژەی گوشار و هەڕەشە لەسەر تاران ئاشکرا دەکات، پڕۆژەیەک کە ئەم جارە نیگەرانیەکان لە پێشکەوتنی خێرای توانی مووشەکی ئێرانی کردووەتە تەوەری سەرەکی.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، بەرپرسانی ئیسرائیلی پێیان وایە کە ئێران دوای هێرشەکانی مانگی ڕابردوو نەک توانی بووژانەوەی ژێرخانەکانی بەرگری مووشەکی خۆیی هەیە، بەڵکوو بە خێرایی زیاتر لە ڕابردووەوە خەریکی پێشکەوتنی بەرنامەی مووشەکی بالستیکە، پرسێک کە بە شێوەی تایبەت بووەتە هۆی نیگەرانی نتانیاهۆ و ناوەندە ئەمنیەکانی تێلاڤیڤ و ئێستا وەکوو بیانوویەکی نوێ بۆ پاساودانی هەوڵی سەربازی لە دژی ئێران دێتە ئاراوە.

هاوکات بوونی بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە لەگەڵ بنبەستی ئیسرائیل لە غەززە، لەرزۆک بوونی ئاگربڕ و زیاد بوونەوەی گوشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە سەر کابینەی نتانیاهۆ نیشانی دەدات کە بەرچاو کردنەوەی پرسی ئێران هشێتا یەکێک لە سەرەکی ترین ئامێرەکانی گواستنەوەی قەیران و هەڵاتن لە وەڵامدانەوەیە. ئەمریکاش بە هاوڕێی کردنی تەواوی سیاسی، سەربازی و مێدیایی، نەک لەمپەرێکی لەسەر ئەو ڕێگا دروست نەکردووە، بەڵکوو پەرەشی پێداوە.


News ID 57964

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha