بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆنپۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئەمریکا و ئیسرائیل بەر لە هێرش بۆ سەر ئێران لە ژوئەنی 2025، بە ئامانجی هەڵفریواندنی تاران، لە میدیاکاندا پاگەندەی ناکۆکییەکیان خستبووە ڕێ.
بە گوێرەی واشنتۆنپۆست، ڕۆژنامە و میدیاکان لەو کاتەدا، ئیدعایان دەکرد کە واشنتۆن و تلاڤیڤ سبارەت بە هێرشکرانە سەر ئێران پێکەوە ناکۆکییان هەیە، بلام لە راستیدا ئەو ڕاپۆرتانە بەشێک لە پیلانێکی هاوئاهەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بوو، بۆ ئەوەی ئێران متمانە بە دانوستانە ناڤۆکییەکان بکات.
ئو میدیا ئەمریکییە، ڕاشیگەیاند: هاوکاریی سەربازیی و هەواڵگریی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی زۆر بەربڵاوتر لەوەیە کە لە میدیاکاندا ئاماژەیان پێدراوە و ئاشکرابوونی ئەو درۆیە، نیشان دەدا کە چۆن واشنتۆن و تلاڤیڤ بە ئیدارەکردنی هەواڵ و گوشارە میدیاییەکان، سیاسەتی سەربازیی خۆیان لەناوچە دەبەنە پێش.
Your Comment